سەرەکی » کەلتوور » ئادەم سمس خوێندنەوەیەکی ئابووریی بازاڕ

ئادەم سمس خوێندنەوەیەکی ئابووریی بازاڕ

لەچوارچێوەی چاپکراوەکانیدا (دەزگای رۆشنبریی جەمال عیرفان)، لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی (ئادەم سمس خوێندنەوەیەکی ئابووریی بازاڕ)ی چاپکرد و لەڕۆژانی داهاتوودا بڵاوکردەکرێتەوەو دەکەوێتە بەردەستی خوێنەرانی. ئەم کتێبە نووسینی (کامل وزنە)یەو فەیسەڵ عەلی کردوویەتی بەکوردی.

کتێبەکە هەندێک لە پرنسیپە نوێیەکانی فەلسەفە لە زانستی نوێی ئابووری پێشکەش دەکات، لەگەڵ خستنەڕووییەکی کورت لەسەر میتۆدی ئازادیی تاک و ئابووریی ئاراستەکراو، بە پێناسەکردنی ئابووریی مەعریفە کۆتایی پێ دێت، کە هزرێکی پێشکەش کردووە لە کۆمەڵگەو تاکەوە دەست پێدەکات، یارمەتی ئەو دەوڵەتانەی داوە کە لە رووی کەرەستەی خاو و سامانی سروشتییەوە هەژارن، کە بە پشت بەستن بە میتۆدی ئابووریی مەعریفە کە بە بەردی بناغەی بونیادنان و کۆمەڵگە و پەرەسەندنی بۆ گرتنی پلە یەکەمەکانی ئابووریی جیهان، دادەنرێت.

ئادەم سمس لەم کتێبەیدا، بایەخێکی زۆری داوە بە دیاریکردنی سەرچاوەی سامان و رێگەکانی بەشینەوەی لە کۆمەڵگە، ئامرازەکانی رێکخستنی بازرگانی و چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی کار و دابەشکردنی، وێڕای تێڕوانینەکانی پەیوەست بە ئازادی و دەستی شاراوە کە پاڵنەری بزاوتی ئابووری و هاندانی وەبەرهێنانن، لە سایەی پارێزگاری دەوڵەت بەڵام دوور لە دەستوەردانی راستەوخۆی لە رێکخستنی کاردا. سمس بە هزری لە زۆربەی بیرمەند و ئابووریناسانی سەردەمەکەی خۆی جیاواز بوو، ئەو پرسە ئابوورییانەی کە باسی لێوە کردوون کاریگەریی گەورەی لەسەر رێکخستنی زانستی ئابووریی سیاسی هەبوو.

print

 321 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*