سەرەکی » کەلتوور » بەشێك لە جینۆساید و مێژووی ناوچەی سەنگاو

بەشێك لە جینۆساید و مێژووی ناوچەی سەنگاو

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا كتێبی (بەشێك لەجینۆسایدو مێژووی ناوچەی سەنگاو) ئامادەکردنی (پشتیوان محەمەد) چاپ و بڵاوكراویەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

سەرباری ئەو بەشانەی لەكتێبەكەدا هەن، مێژووی ئاوەدانكردنەوەو هەڵبژاردنی ناوی تەواوی گوندەكانی سەربەسەنگاوو ناساندنیشی تێدا بڵاوکراوەتەوە.

کتێبەکە قاڵبێکی رۆژنامەوانی لەخۆگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا نووسەر توانیویەتی بەشێوەیەكی ورد رووداووەكانی سەردەمی رابردوو لەزاری شایەتحاڵەكانەوە بخاتەڕوو، هاوكات هەندێك داستانی ئەفسوناوی لەسنورەكەدا کە لەلایەن پێشمەرگەوە دژ بە سوپا داگیركارەكەی ئەوکاتی رژێم ئەنجامدراون بەوردی باسیان لێوە كراوە.

هەروەها كتێبەكە لەپێنج بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم تەرخانکراوە بۆ ناساندنی گوندەكان، بەشی دووەمیش باسی تیرەو عەشیرەتەكانی سنورەكە دەکات، بەشی سێیەم چالاكییەكانی هێزی پێشمەرگەی تێدا خراوەتەڕوو، بەشی چوارەم تایبەتکراوە بۆ ژمارەیەك شایەتحاڵی پرۆسەی ئەنفال، هەرچی بەشی پێنجەمە لیستی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنورەكەی لەخۆگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا پوختەیەك لەژییاننامەی دیكتاتۆرەكانی رژێمی بەعس و تاوانەكانیان دژی كوردو پەراوێزی قۆناغەكانی ئەنفال و پێناسەی ئەو گرتوخانانەی كە ئەنفالكراوانی تێدا بەند كرابوون، خراونەتەڕوو.

print

 317 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*