سەرەکی » دۆسێ » دی مستۆرا: دیمەشق هەلێكی زێڕینی لەدەستدا

مەبەستی وتوێژەكانی جنێڤە

دی مستۆرا: دیمەشق هەلێكی زێڕینی لەدەستدا

ستیڤان دی مستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا پێیوایە، دیمەشق هەلێكی زێڕینی لە دوایین گەڕی وتوێژەكانی جنێڤی تایبەت بە سوریای لەدەستداوە.
دیمستۆرا لە 14ی كانوونی یەكەمی 2017 رایگەیاندبوو»دانوستانێكی راستەقینە ئەنجامنەدراوە، و وەفدی حكومەتی سوریا خواستی راستەقینەی نەبووە بۆ دیالۆگ، و بە داخەوە تەنیا لەبارەی تیرۆرەوە وتوێژی كردووە».
ئەم قسانەی دی مستۆرا دوای كۆتایی گەڕی هەشتەمی وتوێژە ناراستەوخۆكانی جنێڤی تایبەت بە سوریا بوو لەنێوان هەردوو وەفدی حكومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا دەڵێت، وێڕی زۆری ئەو هەوڵانەی لەلایەن تیمەكەیەوە خرانەگەڕ، دەنوستانێكی راستەقینەیان دەستەبەر نەكردووە.
بە وتەی دلا مستۆرا»لەكاتێكدا ئۆپۆزسیۆن بۆ یەكەم جار یەكگرتوو بوو، و لەسەر زۆرێك لە بابەتەكان رێكەوتبوون لەنێو خۆیاندا، وەفدی حكومەت تەنیا جەختی لەسەر یەك بابەت كردەوە».
سەبارەت بە هەنگاوەكانی داهاتوو، دی مستۆرا رایگەیاندبوو، دەیەوێت باسەكە لەگەڵ ئەنتۆنیۆ دی مستۆرا سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش تاوتوێ‌ بكات، لەگەڵ ئەوەشدا هوای خواستبوو بانگەشە بۆ گەڕێكی نوێ‌ بكرێت لە جنێڤ لە مانگی داهاتوو.
دی مستۆرا رەتیدەكاتەوە «بێ‌ ئومێد» ببن، بەپێویستیشی دەزانێت چارەسەرێكی سیاسی بۆ ململانێكانی سوریا بدۆزرێتەوە كە لە ساڵی 2011وە بونەتە مایەی كوژرانی 340 هەزار كەس.
گەڕەكانی پێشوو وتوێژەكانی جنێڤ هیچ ئاكامێكی وەهایان نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەردوولا رووبەڕوو یەكترییان نەبینیوە.

«دەبێت ئۆپۆزسیۆن دەستبەرداری رۆیشتنی ئەسەد ببێت»
بەشار جەعفەری سەرۆكی وەفدی حكومەتی سوریا بۆ وتوێژەكانی جنێڤ، داوای لە وەفدی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كردبوو، دەستبەرداریی مەرجی وازهێنانی سەرۆك بەشار ئەسەد ببێت لە دەسەڵات لە سەرەتای قۆناغی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا.
جەعفەری رەتیكردبۆوە وەفدی حكومەت بەردەوام ببێت لە دانوستانەكان تا ئۆپۆزسیۆن بەیاننامەكەی ریاز هەڵنەوەشێنێتەوە.
لای خۆیەوە ناسر حەریری وەفدی ئۆپۆزسیۆنیش لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاندبوو كە لەو دانوستانانەدا هاوبەشییان نییە و حكومەتەكەی سەرۆك بەشار ئەسەدیش ئاستەنگ لەبەردەم دانوستانەكان دروست  دەكات و هەموو دانوستانەكان رەتدەكاتەوە، گوشارەكانی روسیاشی لەو بارەیەوە بە هۆكار بۆ ئاستەنگ لەبەردەم وتوێژەكانی جنێڤدا وەسفكردبوو.
مۆسكۆ هواخوازە، «كۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا» لە سوچی بۆ چارەسەركردنی ململانێكان لە سوریادا رێكبخات.
وەفدی حكومەتی سوریا رەتیدەكاتەوە بەشێوەیەكی راستەوخۆ وتوێژی ئاشتی لەگەڵ وەفدی ئۆپۆزسیۆندا ئەنجامبدات كە پێداگری لەسەر مەرجی وازهێنانی سەرۆك بەشار ئەسەد دەكاتەوە لە دەسەڵات.
بەشار جەعفەری سەرۆكی وەفدی سوریا بۆ وتوێژەكانی جنیڤ كە لەژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكاندا بەڕێوەدەچێت، داوای لە وەفدی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كردبوو دەست لە مەرجی وازهێنانی سەرۆك بەشار ئەسەد ببن لە دەسەڵات لە سەرەتای قۆناغی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا.
رەتیشیكردبۆوە وەفدی حكومەت بەردەوام ببێت لە دانوستانەكان تا ئۆپۆزسیۆن بەیاننامەكەی ریاز هەڵنەوەشێنێتەوە.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا «لەلایەن وڵاتانی خۆرئاوا و سعودیەوە پشتیوانی دەكرێت» لەلایەن وەفدی حكومەتی سوریاوە بەوە تۆمەتبار كرابوو كە ئەو هەڵوێستەی بۆ لەباربردنی پرۆسەی دانوستانە، رەتیشكردبۆوە دیمەشق بیەوێت پرۆسەی سیاسی دووچاری شكست ببێت.

هەڵوێستە دژ بەیەكەكانی حكومەت و ئۆپۆزسیۆن
جەعفەری لە دوای دانیشتنی لەگەڵ ستیڤان دی مستۆرا نێردەی تاییبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا رایگەیاندبوو»كەس ناتوانێت گوشار لەسەر ئێمە دروست بكات، و خۆپارێزین بەرامبەر بە لێدوانەكانی  نێردەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەژمونی روسی، و پێمان وایە ئەو لێدوانانە راستگۆیی نێردەی نێودەوڵەتی وەك نێوەنگیرێكی بێ‌ خەوش لەكەدار دەكات».
پێشتر دی مستۆرا لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی «ئار تی ئێس»ی تەلەفیزیۆنی سویسری، داوای لە روسیا كردبوو حكومەتی سوریا رازی بكات بە قۆستنەوەی هەلی گەیشتن بە رێكەوتنی ئاشتی و كۆتاییهێنان بەو جەنگەی بۆ ماوەی 7 ساڵ دەچێت لە سوریادا هەیە.
دوو هەفتە لەمەوبەر گەڕی هەشتەمی وتوێژەكانی ئاشتی جنێڤ بەبێ‌ هێنانەدی هیچ پێشكەوتنێك، كۆتایی پێ هات.
لە مانگی رابردوودا، ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ مەبەستی گەیشتن بە هەڵوێستێكی یەكگرتوو بەر لە وتوێژەكانی جنێڤ لە ریازی پایتەختی سعودیە كۆبووەوە.
لە دوای كۆبوونەوەكەش ئۆپۆزسیۆن بەیاننامەیەكی دەركرد و تێیدا رایگەیاندبوو»قۆناغی گواستنەوە بەبێ‌ دەستهەڵگرتنی بەشار ئەسەد و دەستوپێوەندەكەی و رژێمە سەركوتكاری و خۆسەپێنەكەی لە دەسەڵات، ناكرێتە بچێتەسەر».
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتبوو»بەشداربوانی كۆبوونەەوەكە پشتوانی لە پرۆسەی سیاسی بە پاڵپشتی نەتەوە یەكگرتووەكان  دەكەن كە رێگە بە سوریا دەدات دەست بچێتە قۆناغی گواستنەوەی ریشەییەوە، لە سیستمێكی سەركوتكارییەوە، بۆ سیستمێكی دیموكراتی كە تێیدا هەڵبژاردنی ئازاد ئەنجام دەدرێت».
كۆبوونەوەكە كە زیاتر لە 140 ئەندامی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشدارییان تێدا كرد و سوپای ئازادی سوریاش لایەنێك بوو، حكومەتی سوریایان بە رێگرتن لە هێنانەدی پێشكەوتن لە وتوێژەكانی پێشووی جنێڤدا، تۆمەتبار كرد.

print

 43 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*