سەرەکی » زانست » كۆڤید -19 لە نێوان لێدوانە رەشبین و راشكاوەكانداپەڕە 2

كۆڤید -19 لە نێوان لێدوانە رەشبین و راشكاوەكاندا

زانایەكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی ڕایدەگەیەنێت ڕەنگە جیهان پێویستی بەچەند ساڵێك بێت بۆ ئەوەی لە بەڵای كۆرۆنا ڕزگاری بێت.

(سوامیناتان) كە خانمە زانایەكی هیندیی بەرجەستەیە لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی( فاینانشال تایمز)ی بەریتانیی وتی» چەندین هۆكار هەیە وابكات هەوڵەكان بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاتێكی زۆر بخایەنێت كە ڕەنگە بگاتە (٥)ساڵی تر ، هۆكارەكانیش بریتییە لە گەشەكردنی بەردەوامی ڤایرۆسەكە و ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزیی و گەشەپێدانی ڤاكسینێك.

(سوامیناتان) كە لە بنەڕەتدا پزیشكی مناڵانە دەڵێت» هەرچەندە ڤاكسینێك بۆ ئێستا باشترین چارەسەرە بۆ دەرچوون لە قەیرانی كۆرۆنا، بەڵام ئەویش چەندین ئاستەنگی لە پێشە كە پەیوەندیی بە كارایی ڤاكسینەكە و دروستنەبوونی لێكەوتەی خراپە».

هەر سەبارەت بەم بابەتە لێپرسراوێكی تری تەندروستیی جیهانیی پێشتر ئەوەی دووپاتكردبووەوە كە ڕەنگە(كۆڤید -19) وەك ڤایرۆسی ئایدز(HIV) بمێنیێتەوە و گومانیشی لەوە هەیە بتوانرێت وادەیەكی دیاریكراو بۆ توانای بڵاوبوونەوە یان مانەوە یان لەناوچوونی ڤایرۆسەكە دیاریبكرێت.

لە لایەكی تریشەوە (مایك ڕایان)ی بەرێوەبەری جێبەجێكاری پرۆگرامە لەناكاوەكانی سەر بە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووە و دەڵێت» زۆر گرنگە ئەوە بڵێین ڕەنگە ئەم ڤایرۆسە ببێتە ڤایرۆسێكی ئاشنا و لە كۆمەڵگەكانماندا بژی و ڕەنگە هەرگیز لەناو نەچێت».

وتیشی « پێویستە زۆر ڕاشكاو و واقیعبین بین، چونكە هیچ كەس ناتوانێت پێشبینی وادەی لە ناوچوونی ڤایرۆسەكە و نەمانی ئەو نەخۆشییە بكات كە بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە مرۆڤ تووشی دەبێت، ڕەنگە ڤایرۆسەكە ببێتە كێشەیەكی درێژ خایەن و ڕەنگە بەو شێوەیەش نەبێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەی جیهان بە شێوەیەك لە شێوەكان توانیویەتی شێوازێك بدۆزێتەوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆشییەكە، بەڵام ئەمە پێویستی بە هەوڵی گەورەیە گەر نەتوانرێت چارەسەرێك یان ڤاكسینێك بدۆزرێتەوە»

ڕایان دەڵێت»هەرچەندە ڤاكسین بۆ چەندین نەخۆشیش دۆزراوەتەوە وەك سورێژە، كەچی هێشتا ئەو نەخۆشیە بە تەواوی بنەبڕ نەبووە».

پێویستە بوترێت: ئێستا لەچەندین وڵاتی جیهان كار لەسەر(١٠٠) ڤاكسینی جیاواز دەكرێت، هەندێكیشیان لە قۆناغی تاقیكردنەوەی كلینیكی دان، ئەمانەش بەمەبەستی ڕزگاركردنی گیانی هاوڵاتییەكانیانە، بەڵام پسپۆران جەخت لەوە دەكەنەوە قورسە ئەو ڤاكسینانە بتوانن بە تەواوی ڤایرۆسەكە لە ناو بەرن.

 

سەرچاوە:elaph

print

 131 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*