سەرەکی » ئابووری » باج لەسەر بەرهەمی هاوردە زیاد دەكرێت

باج لەسەر بەرهەمی هاوردە زیاد دەكرێت

وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان میكانیزمی پارێزگاریكردن لەبەرهەمی خۆماڵی ئاشكرا دەكات.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەئەژماری خۆیدا رایگەیاندوە: »زیادكردنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە یەكێكە لەهەنگاوەكانمان بۆپارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی، ووتووشیەتی:» لە (10/6) تاوەكو (15/10) بۆ هەر كیلۆیەكی تەماتە 600 دینار باجمان لەسەر داناوە.

ئاماژەی بەوەشداوە:»شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان لەگەڵ هەژار ابراهیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی، كامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خانەقین، اسماعیل محەمەد نەجم، بەڕێوەبەری باخداری و محەمەد سابر، لێپرسراوی بەشی كشتوكاڵی قۆرەتوو، سەردانی چەند جووتیارێكی نمونەیان لە سنوری بەشی كشتوكاڵی قۆرەتوو كرد، كە 280 دۆنم تەماتەیان چاندووە.

باسی لەوەشكردوە:» گەرمیان خاكێكی بەپیتی هەیە و ساڵانە نزیكەی 6250 دۆنم دادەچێنرێت بە بەرهەمی جۆراوجۆر.

print

 217 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*