سەرەکی » ئابووری » بەغدا وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم زیاد دەكات

بەغدا وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم زیاد دەكات

بەغدا وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان زیاتر كردو وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمیش داوای وەرگرتنی بڕێكی زۆری گەنمی جووتیاران دەكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی (PUKmedia) كەوتووە، وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم داوای لەبەغدا كردوە بۆ ئەمساڵ بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت، بەڵام بەغدا پێیڕاگەیاندون كە ناتوانن هەمووی وەربگرن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، كەمێك لەمەوبەر نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ لەبەغدا وەڵامێكی بەغدا بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم گەیاندوەتەوە وەزارەتی كشتوكاڵ كە رەزامەندی دراوە لەسەر وەرگرتنی نزیكەی 400 هەزار تۆن گەنم و چاوەڕوان دەكەن بڕەكەش زیاتر بكرێت.

print

 251 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*