سەرەکی » هەواڵ » كازمی: دەسەڵات شۆڕدەکەینەوە بۆ پارێزگاکانپەڕە 2

كازمی: دەسەڵات شۆڕدەکەینەوە بۆ پارێزگاکان

*كاتی تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌ قورسه‌كانه

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئامانجه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان راگه‌یاند و وتیشی: لەپێناوی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان، دەسەڵات شۆڕدەکەینەوە بۆ پارێزگاکان.

له‌میانی سه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ماهه‌نگیی نێوان شاره‌كان، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئامانجه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ رووبه‌روی ته‌حه‌دای مه‌ترسیداری داعش ده‌بنه‌وه‌.

كازمی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، یه‌كه‌م ئامانجی حكومه‌ت دۆزرینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو ده‌بێت بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ی كه‌ مێژووی عیراق به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، راشیگه‌یاندووه‌ ئێستا كاتی قسه‌كردن نییه‌، به‌ڵكو كاتی كرداره‌ و ئه‌م حكومه‌ته‌ش به‌رهه‌می كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دۆخی ئاسایشی ئێستای عیراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان ئامانجێكی دیكه‌ی حكومه‌ته‌.

print

 289 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*