سەرەکی » هەواڵ » پەیامى پیرۆبایى بزوتنەوەى گۆران بەبۆنەى یادى دامەزراندنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستانەوە

پەیامى پیرۆبایى بزوتنەوەى گۆران بەبۆنەى یادى دامەزراندنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستانەوە

بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بەبۆنەی یادی (٤٥)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین.

هیواخوازین ئەم یادە، دەرفەتێک بێت بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسیی نێوان هەر دوولا و لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە پێناو دەربازکردنی میللەتەکەمان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دژوارە، لەهەمانکاتدا هاوکار و هەماهەنگ بین بۆ خزمەتکردنی خەڵک و پەیڕەوکردنی چاکسازی گشتگیر کە وەڵامدەرەوەی داخوازیەکانی هاوڵاتیان بێت.

بزوتنەوەی گۆڕان
٣١ی ٥ی ٢٠٢٠

print

 347 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*