سەرەکی » زانست » تووشبوانی كۆرۆنا پاش ئەم ماوەیە ڤایرۆسەكە ناگوێزنەوە

تووشبوانی كۆرۆنا پاش ئەم ماوەیە ڤایرۆسەكە ناگوێزنەوە

بەپێی توێژینەوەی تیمێكی توێژەرەوە لە سەنگافورا، ئەوانەی هەڵگریی ڤایرۆسی كۆرۆنان تا ماوەیەكی دیاریكراو دەتوانن ببنە گوازەرەوەی ڤایرۆسەكە و پاش ئەوماوەیە ئیدی ناتوانن كەس تووش بكەن.

تیمێكی توێژەرەوەی سەر بە سەنتەری نیشتمانیی بۆ نەخۆشییە گوازراوەكان و ئەكادیمیای پزیشكیی لەسەنگافورا لەدوا توێژینەوەی خۆیاندا ئاشكرایانكردووە: توشبووانی كۆرۆنا دەتوانن تا ماوەی (11) ڕۆژ لە هەڵگرتنی ڤایرۆسەكە كەسانی دیكە تووش بكەن، هەرچەندە ئەنجامی پشكنینەكانیشیان پۆزەتیڤ بێت.

ئەوان دەڵێن» دوای پشكنینی (73)كەسی تووشبوو بە كۆرۆنا و توێژینەوە لەسەر پشكنینەكان بە مەبەستی ئاگاداربوون لەوەی تا چ ڕادەیەك ئەو كەسانە دەتوانن كەسانی تر تووش بكەن؟، بەو ئەنجامە گەیشتوون كە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە دوو ڕۆژ دوای دەركەوتنی نیشانەكان لەسەری دەبێتە سەرچاوەی پەتاكە «.

بەپێی ئەو توێژینەوانەی تیمە پزیشكییە سەنگافوراییەكە هەموو كەسێك ماوەی (7-10)ڕۆژ دەبێتە سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی پەتاكە ئەویش دوای ئەوەی نیشانەكانی وەك بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و نۆرە كۆكەی لیدەردەكەوێت.

ئەوان دەشڵێن» لە دوای هەفتەی یەكەمی تووشبوونەوە ئیدی ڤایرۆسەكە چالاكیی زۆربوونی سست دەبێت و هیچ ڤایرۆسێكیش نەبووە كە لە دوای هەفتەی دووەمەوە بە زیندوویی مابێتەوە».
تیمەكە هیواخوازن ئەو توێژینەوەیەیان یارمەتییان بدات بۆ ئەوەی بتوانن لە هێزی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە تێبگەن تا بتوانن لە كاتێكی دیاریكراو دا نەخۆشەكان بنێرنەوە بۆ ماڵەوە.

سەرچاوە: الصحة والحیاة

print

 573 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*