سەرەکی » هەواڵ » پیرۆزبایی گه‌لاوێژخان بۆ یه‌كێتی….

پیرۆزبایی گه‌لاوێژخان بۆ یه‌كێتی….

بۆ هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاكه‌ بافڵ و كاكه‌ لاهور

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتییه‌كه‌مان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان…

جێگای خۆیه‌تی و به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ ساڵیادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی بكه‌ین، ئه‌و هێزه‌ گه‌وره‌یه‌ی مامه‌ گیان دامه‌زرێنه‌رو ڕابه‌ری بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌ خۆنه‌ویسته‌كانیدا، بۆ رزگاركردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ زوڵم و سته‌م و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و ئاسوده‌یی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ كۆمه‌ڵی كورده‌واریی.

له‌م كاته‌دا، كه‌ یادی یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ زیاترو په‌رۆشتربین بۆ رێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان و به‌دیهێنانی ته‌واوی ئاواته‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌كاری حزبایه‌تی و ئیداره‌دانی كوردستان و یه‌كڕیزی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، چونكه‌ بێگومان هه‌ر كاتێك له‌سه‌ر رێچكه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بڕۆین، چاره‌سه‌ره‌كان زۆر ئاسانتر ده‌بن و ئاسۆی ئیستاو داهاتوومان روونتر ده‌بێت و هه‌میشه‌ كوردستانیش سه‌وزو ئاوه‌دان ده‌بێت و به‌دوور ده‌بێت له‌ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناوخۆو ده‌ره‌كی.

دووباره‌ پیرۆزه‌ یادی یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌ جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵكی كوردستان و حزبی شه‌هیدان.

گه‌لاوێژ
1/6/2020

print

 221 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*