سەرەکی » دۆسێ » عیراق،باس لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆكانی ئێران و ئیتالیا دەكرێت

رێژەی تووشبوانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

عیراق،باس لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆكانی ئێران و ئیتالیا دەكرێت

نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق، هۆشداریی دەدات لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆكانی پەتای كۆرۆنای ئێران و ئیتاڵیا لە عیراق، پزیشكێكی عیراقی پسپۆڕیش لە نەخۆشییە گوازراوەكان، هۆكاریی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا ئاشكرا دەكات و پێیوایە قەدەغەكردنی هاتووچۆ و رێكارەكانی تری خۆپارێز بەمشێوەیەی ئێستا سودیان نییە.

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق، لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند:”عیراق لەئێستادا باجی سەركێشی هاووڵاتیانی دەدات لە ڕەمەزان و ڕۆژانی جەژن كە بەردەوامبوون لە سەردان و تێكەڵبوون و پابەندنەبوون بە خۆپارێزی، بە داخەوە تائێستاش كەسانێك هەن بڕوایان بە بوونی پەتای كۆرۆنا نییە، وێڕای ئەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە”.

نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە”بەڕوونی بە عیراقییەكان دەڵێم كە ئێمە زۆر نیگەرانیین، لە بەرەی بەرەنگاربوونەوەدا بوین بۆ ماوەی 100 ڕۆژ، بەڵام لەئێستادا ڕووبەڕووی دووبارەبوونەوەی مەترسی سیناریۆی ئێران و ئیتاڵیا دەكەین لە عیراق، هەموومان ئاگادارن لەو وڵاتانەدا چۆن خەڵكی لەسەر شەقامەكان دەكەوتن”.

ئەدهەم ئیسماعیل دەڵێت”مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا، 3 بۆ 4 مانگی تر لە عیراق و جیهاندا دەمێنێتەوە، بۆیە دەكرێت چاوەڕوانی هاتنەبەری تەوژمی هەڵكشان و داكشان بكەین لەڕووی ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا، تا ئەو كاتەی ڤاكسین و چارەسەر بۆ پەتاكە دابین دەكرێت، تا ئەو دەمە پێویستە بەردەوامبین لە دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و بەستنی كەمامە”.

لەم ماوەیەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو ژمارەی تووشبوان و حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان لە پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەزارەتی تەندروستی عیراقیش رۆژانە ئاماژەی بە تۆماركردنی زیاتر لە هەزار حاڵەتی تووشبوون و دەیان حاڵەتی گیانلەدەستدان دەكات لە عیراق و هەرێمی كوردستان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، د. ویسام تەمیمی پسپۆڕ لە نەخۆشییە گوازاوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی رەسافە، باس لە دوو هۆكاریی لەناكاوی ناچاوەڕواندەكات كە بوونە مایەی روودانی بازهەڵدان لە ژمارەی تووشبوان و گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە عیراق، هۆشداریش دەدات لە گەیشتنی رەوشەكە بە ئاستێك كە توانا بەسەر لەخۆگرتنی تووشبووە نوێیەكاندا نەمێنێت، تەنانەت گەر حاڵەتەكانیشیان مەترسیداربن.
تەمیمی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ یەكێك لە میدیاكانی عیراق لە 7ی حوزەیرانی 2020 رایگەیاندبوو، هۆكاریی یەكەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە كە هاوشان بوو لەگەڵ روودانی گردبوونەوە لە شوێنە داخراوەكان، ئەمەش بە روونی دەركەوت لەكاتی گەشتی تیمە تەندروستییەكان ب‌وۆ جێبەجێكردنی روماڵی پەتاكەكە، بەوشێوەیە رێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە زیادی كرد و رێژەی تووشبوان رووی لە بەرزبوونەوە كرد».

تەمیمی باسی لە هۆكارۆیی دووەم دەكات كە بۆتەمایەی بەرزبوونەوەی رێژەی گیانلەدەستدا و دەڵێت»لەم ماوەیەی دواییدا هەندێك سوكمان بەدی كرد كە بەشێوەیەكی خێرا روویان لە خراپبوون كرد و لەماوەی 3 رۆژدا گەیشتنە قۆناقی پەیوەنیدار بە دەما و هەناسەدان و پاشان مردنی خێرا، ئەمەش رەنگە هۆكارەكەی دەركەوتنی بازهەڵدانی بۆماوەیی ڤایرۆسەكە بێت كە دواجار لە عیراق دەستی بە دەركەوتن كرد».
بە وتەی تەمیمی»دەستەواژەكانی مردن روویان لە زیادبوون كردووە و تەنیا هەر ئەو هاووڵاتیانە ناگرێتەوە كە تووشبوون، بەڵكو كادرە تەندروستییەكانیش سەربازی زیاترییان لەدەستدا، هۆكاریی ئەمەش زۆربوونی گوشارە لەسەر نەخۆشخانەكان».

ئەو پزیشكە عیراقییە بە لاوان دەڵێت»كەس پێیوانەبێت پارێزراوە لە ڤایرۆسەكە، نەخۆشییەكە خەریكە بۆ لاوان كوشندە دەبێت، ئەوەش پێیوایە كە توانای بەرگری بەهێزە، رەنگە ڤایرۆسەكە بۆ كەسوكاریی بگوازێتەوە و ئەوانە تووشبكات كە بەرگرییان لاوازترە، بۆیە دەبێتە مایەی گیانلەدەستدانی ژیانی كەسوكاریی».

د.ویسام تەمیمی پێیوایە»لەگەڵ بەردەوامی هەڵكشانی تۆقێنەری ژمارەی تووشبوان، رەنگە پەنا ببرێتە بەر كەرەنتینەی ماڵان بۆ حاڵەتە مامناوەندە سوكەكان، و پێداگری لەسەر حاڵەتە مەترسیدار و خراپەكان بكرێتەوە».

پزیشكە عیراقییەكە مەترسی خۆی دەربڕیوە لە گەیشتن بە قۆناغی بێتوانابوون بەرانبەر لەخۆگرتنی زیاتری حاڵەتە خراپەكان و دەستەبەرنەكردنی زیاتری ئامێری هەناسەدانی دەستكرد، لەگەڵ بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان.

سەبارەت بە بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆش، تەمیمی دەڵێت»بەم شێوازەوی ئێستا سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ هیچ سودێكی نییە، گردبوونەوە كۆمەڵایەتییەكان و بۆنەكانی زەماوەند و پرسە و چالاكییە وەرزشییەكان بەردوامن، هیچ رێگرییەك نییە لەبەردەم بەسەربردنی ژیانی ئاسایی خەڵك، وەك بڵێت مەترسی پەەتاكە بوونی نییە».

لەم ماوەیەی دواییدا عیراق دەیان حاڵەتی گیانلەدەستدان و تۆماركردنی زیاتر لە 1250 حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژێكدا تۆماركرد، ئەمەش بە بۆچوونی چاودێران، تەقینەوەی پەتاكەیە، بە تایبەت كە عیراق بەر لە 13ی ئایاری رابردوو، زیاتر لە 100 حاڵەتی تووشبوونی رۆژانەی تۆمارنەدەكرد.
ب

ەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان هاوشانە لەگەڵ بازهەڵدانی ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان لەم ماوەیەی دواییدا، بەجۆرێك كە رۆژانە دەیان حاڵەت تۆماركران، وەزارەتی تەندروستیش هۆكارەكەی بۆ پابەندنەبوونی زۆرێك لە هاووڵاتیان بە رێكارەكانی خۆپارێزی و سوربوونیان لەسەر بڕوای نەبوونی كۆرۆنا و وەسفكردنی پەتاكە بە درۆ دەگێڕێتەوە، وێڕای مەترسی پەناكە، تەنانەت لەلایەن هەندێك لەوانەش كە نیشانەكانیان پێوە دەركەوتووە، ئەمەش بە وتەی سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەكە.

print

 155 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*