سەرەکی » هەمەڕەنگ » داهاتی کەلوپەلە گرانبەهاکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

داهاتی کەلوپەلە گرانبەهاکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

خانەی جولیان بۆ فرۆشتنی کەلوپەلە دەگمەن و گرانبەهاکان بەهاوکاریی رێکخراوی (MusiCares COVID-19) لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کە مانگی سێپتەمبەر بەڕێوەدەچێت، چەندین شتی گرانبەهای کەسێتی و هونەرمەندانی بواری سینەما و میوزیک و گۆرانی جیهانیی نمایشدەکات و داهاتەکەشی تەرخاندەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەرچەندە خانەی جولیان تائێستا شێوەو جۆری ئەو کەلوپەلانەی ئاشکرا نەکردوووە کە دەیانخاتە زیادکردنی ئاشکراوە، بەڵام لە لیستێکیدا ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردۆتەوە کە کەلوپەلە گرانبەهاکانیان نمایشدەکرێت، لەوانەش: بیلی ئیلیش، بلیک شیلتۆن، ئۆزی ئۆزسبۆرنی، شارۆن ئۆزسبۆرنی، باربارا ستریسند، رۆبێرت بلانت) و چەندین هونەرمەند و کەسێتی تر.

print

 105 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*