سەرەکی » مانشێت » یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوە

یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە لە ھەولێر، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ وەفدێکی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عیراق و ناوچەکە.

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتییەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت، پێکهاتووە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، د.سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی.

بەپێی زانیارییەکان دوای ئەو گۆڕانکارییانەی ھاتوونەتە پێش یەکێتی دەیەوێت بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەرچەیەک بدۆزرێتەوە بۆ دەربازبوون لەو بارودۆخەی دووچاری هەرێمی کوردستان بۆتەوە.

 390 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*