سەرەکی » زانست » ‫بۆچی تێستی خێرا بۆ کۆڤید-١٩ جێگای بڕوا نییە؟‬

‫بۆچی تێستی خێرا بۆ کۆڤید-١٩ جێگای بڕوا نییە؟‬

‫د.شێرکۆ نریمان سوبحان‬

‫بەگوێرەی (ستاندارد)، واتە ئەگەر بڕیار وایە بە ستاندارد ئیش بکرێت، رێکخراوەکانی تەندروستی جیهان و سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی و پەسەندکردنی دەرمان و خواردن، تائێستا بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی کۆڤید، تەنها پشت بە دیاریکردنی ترشی ناوکی ڤایرۆسەکە دەبەسترێت، بەتایبەتی بە ریاڵ تایم PCR.‬

‫تێستە خێراکان کە بۆ لایەنی بازرگانی بەکاردێت، پێیان دەوترێت تێستی خێرا، جێگای بڕوا پێکردنی زانستی نین و جگە لە پارە سەرفکردن، هیچ سوودێکی نییە، لەبەر ئەم هۆکارانە:‬

‫١-هەندێک لە نەخۆشەکانی کۆڤید هیچ دژە تەنیان بۆ دروست نابێت.‬

‫٢-هەندێکیان زۆر کەم دژەتەنیان بۆ دروست دەبێت.‬

٣-دژەتەنی کۆڤید لەگەڵ ئامۆزاکانی تری لە خێزانی کۆرۆنا کە مرۆڤ تووشی هەڵامەت دەکەن، هاوشێوەیی هەیە، چونکە هەمان باپیریان هەیە! بۆیە تێستی خێرا ناتوانێت جیاوازیی لەگەڵ کۆڤید و هەڵامەتەکانی دیکەی کۆرۆنادا بکات.‬

‫٤-تێستە خێراکان هەڵەی نێگەتیڤیان تێدا دروست دەبێت.‬

‫٥-تێستە خێراکان هەڵەی پۆزەتڤیان بۆ دروست دەبێت.‬

‫٦-بۆ دەستنیشانکردنی دژەجینی ڤایرۆسەکە هەر زۆر لاوازە.‬

‫کەواتە ئەگەر گریمان تێستە خێراکە وتی ئەو کەسە پۆزەتیڤە، هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت، چونکە هەبوونی دژەتەنی کۆڤید لە لەشی مرۆڤێکدا، نە پێمان دەڵێت ئەو کەسە نەخۆشە، و نە پێشمان دەڵێت ئەو کەسە بەرگریی لەشی بەهێزە و تووش نابێتەوە، چونکە هیچ بەڵگەی زانستی نییە لەسەر سەلماندنی ئەوە.

تەنانەت تێستە خێراکان لەسەر نەخۆشی سەختی کۆڤید تاقیکراوەتەوە، ئەنجامەکەی نێگەتڤ بووە! ‬
‫لەبەر ئەو هۆکارانە، رەوا نییە لەکوردستان باسی تێستی خێرا بکرێت، تەنانەت دەزگا تەندروستییە حکومییەکانیش، چونکە بە گلدانەوەی نەخۆشێک یان بەرەڵاکردنی نەخۆشێک، لەسەر بنەمای تێستی خێرا، ئەمەش مەترسییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی.‬
‫هێشتا زۆر زووە باسی تێستی خێراو ڤاکسین بکرێت بۆ کوردستان، بۆیە پارەی مووچەکانمان لە تێستی بێ سوودی خێرادا سەرف مەکەن.‬

*دکتۆرا لە بەرگریی لەش، ‫یاریدەدەری راگری کۆلێجی پزیشکی گشتی لە زانکۆی گەرمیان‬

print

 271 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*