سەرەکی » مانشێت » بەم نزیکانە وەفدی دانوستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بەم نزیکانە وەفدی دانوستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بڕیارە بەم نزیکانە وەفدی باڵای دانوستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

وتیشی: ئامانجی سەردانەکە بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا و چڕکردنەوەی هەوڵەکانە لەپێناوی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور.

ئەو سەرچاوەیە رەتیشیکردەوە “وەفدەکە سبەینێ سەردانی بەغدا بکات” و ئاماژەی بەوەدا “هێشتا کاتی سەردانەکە دیارینەکراوە”، بەڵام تەئکیدیکردەوە “سەردانەکە بەم نزیکانە دەبێت”، وتیشی: لەهەردوولاوە ئامادەیی و ویستی راستەقینە هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان.

print

 185 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*