سەرەکی » راپۆرت » وێنەگرتنی دامەنی ژنان سزای قوڕسی بۆدانرا

وێنەگرتنی دامەنی ژنان سزای قوڕسی بۆدانرا

ئەڵمانیا بورهان ئەمین

چەند رۆژێک لەمەوبەر پەرلەمانی ئەڵمانیا Bundestag پرۆژەیاسایەکی بۆ سزادانی ئەو کەسانە پەسندکرد کە بەبێ رەزامەندی و ئاگاداری خۆیان لە پەناوە وێنەی دامەنی ژنان یان سینگیان دەگرن، پەرلەمان بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەکەی پەسەندکرد و بوو بە بڕیار بەپێی ئەوە هەر کەسێک ئەو ئیشە بکات جگەلە سزای دارایی تا دوو ساڵێس زیندانی دەکرێت.
لەمبارەیەوە”کریستین لامبرێخت” وەزیری دادی ئەڵمانیا وتی، گرتنی گرتەی ڤیدیۆیی جەستە و ئەندامەنهێنییەکانی ژنان بەبێ خواستی خۆیان تاوانە و دەستبردنە بۆ نهێنییەکانی مرۆڤ، بۆیە ئەمە پیشێلکردنی مافی مرۆڤ و نایاساییە.

نیڵس پیکێرت، چالاکوانێکی بواری مافەکانی ئافرەتانە و دەڵێت، ئەو کارانە بەشێکی زۆریان لە قەرەباڵغیدا دەکرێن “خەڵک هەیە کامێرای بچووک لە توالێتی گشتیی ئافرەتان دادەنێت بۆ ئەوەی تەماشای جەستەیان بکات یان وێنەیان بگرێت. دواتر وێنەکان لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشبکات یان لە سایتەکانی ئینتەرنێت بڵاویان بکاتەوە”.

شایانی باسە وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆی لەشولاری ژنان لەژیر تەنورەو کراسی کورتەوە یان سنگ و بەرۆکیان لە ئەڵمانیا بەربڵاوە و پێشتر لە دادگاکان تەنها وەک تاوانێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکرا و تۆمەتبار تەنها سزای دارایی وەردەگرت بەڵام ئیستا بەو بڕیارە سزاکە زۆر قوڕستر بووە و بە تاوانی گەورە ناوزەد کراوە زیندانیشی لەسەرە، بەشێک لە رێکخراوەکان و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان دەڵێن، ئەو یاسایە بەس نییە بۆ رێگریکردن لە ئەو “دیاردەیە”،بەڵکو دەبێ سزای توندتر دابندرێ و ئەو دیاردەیە لەناو کۆمەڵگا نەمێنێت.

print

 393 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*