سەرەکی » هەواڵ » سەرۆک کۆماری بەرازیل تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

سەرۆک کۆماری بەرازیل تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

جیر بولسونارۆ سەرۆك كۆماری بەرازیل، توشبوونی خۆی بە کۆرۆنا راگەیاند و دەڵێت: چەند رۆژێکە نیشانەکانی نەخۆشییەکەی هەیە و لە دوو رۆژی رابردووشدا تەندروستی خراپ بووە.

سەرۆکی بەرازیل کە دوێنێ سێشەممە توشبوونی خۆی راگەیاندووە. پێشتر و لە سەرەتای بڵێوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا لە وڵاتەکەی، نەخۆشییەکەی بە هەڵامەتێکی ئاسایی وەسف دەکرد و گرنگیی زۆری بە رێکارەکانی خۆپارێزیی نەدەدا.

بەرزایل لە دوای ئەمریکا، پلەی دووەمی زۆری ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە، بەشێوەیەک کە ملیۆنێک و ٦٥٠ هەزار کەس توشبوون و نزیکەی ٧٠ هەزار کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

print

 135 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*