سەرەکی » هەواڵ » بەشداربوون لە خولەکانى زمانى ئینگلیزى لە (100) هەزار دینارەوە بۆ (60) هەزار دینار کەمکرایەوە‎

بەشداربوون لە خولەکانى زمانى ئینگلیزى لە (100) هەزار دینارەوە بۆ (60) هەزار دینار کەمکرایەوە‎

بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشداربون لە خولەکانى زمانى ئینگلیزى لە (100) هەزار دینارەوە بۆ (60) هەزار دینار کەمکرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (489) لە ڕێکەوتى (8/7/2020) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو پاڵپشت بە پێشنیازەکانى لێژنەى پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانى زمانى ئینگلیزى و سەرپەرشتى کردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەرچوە، خولەکانى زمانى ئینگلیزى بەشێوەى ئۆنلاین لە سەنتەرەکانى زمان دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات بەرەچاوکردنى دۆخى دارایى و ئابورى بەشداربوانیش، بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەشداربوانى خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى کە تەنیا تاقیکردنەوەى کۆتاى ئاست ئەنجامدەدەن، بەشداربونیان لە (100) هەزار دینارەوە بۆ (60) هەزار دینار کەمکرایەوە.

https://mhe-krg.org/ku/node/4168

print

 111 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*