سەرەکی » ئابووری » نەتەوە یەكگرتووەكان:عیراق گرفتی ئاسایشی خۆراكی نییە

نەتەوە یەكگرتووەكان:عیراق گرفتی ئاسایشی خۆراكی نییە

رێكخراوی خۆراك‌ و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت: عیراق گرفتی ئاسایشی خۆراكی نییەو دەتوانێت بەرهەمەكانیشی بۆ دەرەوە هەناردە بكات.

سەڵاح حاج نوێنەری رێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان (فاو) لە عیراق رایگەیاندووە: رێكخراوەكەیان چاودێری نرخ ‌و رێوشوێنەكانی پارێزگاریكردن لە بەرهەمە ناخۆییەكانی عیراق دەكات‌و لە ماوەی رابردوودا هیچ جۆرە گۆڕانكارییەك لە نرخی بەرهەمە سەرەكیەكان روینەداوە كە بە شێوەی رۆژانە هاووڵاتیان بەكاریدەهێنن.

ئاماژەی بەوەشكردووە: بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی عیراق زۆر باش بووەو هەرچەندە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رێوشوێنی خۆپاراستن گیراوەتەبەر، بەڵام ئاسانكاری بۆ جووتیاران كراوە كە بگەنە سەر زەوییەكانیان، ئەوەش وایكردووە عیراق گرفتی ئاسایشی خۆراكی نەبێت‌و چەند بەرهەمێكیش هەناردەی دەرەوە بكات.

نوێنەری رێكخراوی فاو لە عیراق ئەوەشی خستەڕوو: كە عیراق پابەندی تەواوی رێنماییەكانی رێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بووە‌و هەماهەنگی تەواویش لە نێوانیادا هەیە.

 167 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*