سەرەکی » کەلتوور » پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی ھونەری كۆمیك (چیرۆكی وێنەیی) لە شاری ئۆنگولێمی فەرەنسی- شاری داھێنەری یونسكۆ

پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی ھونەری كۆمیك (چیرۆكی وێنەیی) لە شاری ئۆنگولێمی فەرەنسی- شاری داھێنەری یونسكۆ

بابەتی سەرەكیی: وێناكردنی شاری دوای كۆرۆناو ھەلومەرجی ژیان و ئەزموون و چالاكیی و كاریگەریی مرۆڤ لەسەر ژینگەو گۆڕانكاریی ژینگەیی.

ناوەڕۆك و شێواز و مەرج و كاتی پێشكەشكردن:

• كۆرۆنا كاری لە شارستانیەت و كۆمەڵگەكان كردووە، و پێویستە بە ھارمۆنیەكی زیاتر لەگەڵ خۆمان و لەگەڵ زەویدا داھاتوومان ڕێك بخەینەوە.

• ئەم پێشبڕكێیە ھانی بیركردنەوەی بەكۆمەڵ لەنێو شارە داھێنەرەكاندا دەدات لەبارەی داھاتووی شارەكانەوە لەڕێی ئەزموونی مرۆڤ بەرامبەر كۆرۆناو ئەو پێشھاتانەوە كە قەیرانی كۆرۆنا بۆ مرۆڤی دێنێتە پێش.

• بە ھەستیارییەكی ھونەریی و كولتوریی، شاری نمونەیی دوای كۆرۆنا بخرێتە ڕوو بۆ سازدانەوەی داھاتووی شارەكان كە ئێستا ٥٥٪ی خەڵك لە دنیادا لە شارەكاندا دەژین.

• یەك یان دوو بەرھەمی ھونەریی لە ھەر شارێكەوە وەردەگیرێت كە پێویستە ڕەنگدانەوەی ئەو شارە بێت كە لێوەی ھاتووە.

• گۆشەی ڕوانین ئازادە: بۆ نمونە وەك یوتۆپیا (شاری نمونەیی) یان دستۆپیا (واقیعێكی تاڵ)، دۆكیومێنتەریی یان وێنەیی، خەیاڵی زانستیی، چیرۆكی خۆشەویستی یان تەنزئامێز.

• باكگراوند ئازادە: وەك ھەڵكەوتەیەكی فراوانی شارنشینیی یان نێوماڵێكی سنوورداری تاكەكەسەكان، پلانی تەلارسازیی یان دیمەنی ھەڵكەوتەی تەلارسازیی، یان ھەرچیەكی تر.

• ڕەنگ: ڕەش و سپی یان ڕەنگاوڕەنگ.

• دایەلۆگ یان تێكستەكان پێویستە بە زمانی ئینگلیزیی دابنرێن.

•تا ٣٠/ ٧/ ٢٠٢٠ ئۆفیسی سلێمانی شاری داھێنەری یونسكۆ بەشداریكردنی شارەكەمان بە ئیمەیڵ پشتڕاست دەكاتەوە بۆ ڕێكخەرانی پێشبڕكێكە.

• تا ٣١/ ٨/ ٢٠٢٠ بەشداربووانی شاری سلێمانی بەرھەمەكانیان دەنێرن بۆ ئۆفیسی سلێمانی شاری داھێنەری یونسكۆ (لە بینای پارێزگای سلێمانی – نهۆمی٤، ژمارەی پەیوەندیكردن ٠٧٧٠١٤٩٨١١٨ یان ٠٧٧٠١٩٨٨٧٧٤)، یاخود پێشكەشكردن (ئەپلیكەیشن) دەنێردرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە:
info@slemanicityofliterature.com

• لە مانگی ٩ دا یەكەم و دووھەمی شاری سلێمانی لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕەوە بەشێوەیەكی شەفاف و پیشەیی دیاری دەكرێت، بە سەرپەرشتی ئۆفیسی سلێمانی.

• تا ٢٨/ ٩/ ٢٠٢٠ كاری ھونەریی یەكەم و دووھەمی شاری سلێمانی دەنێردرێت بۆ ئۆنگولێم.

• مانگی ١٠/ ٢٠٢٠ لیژنەیەكی نێودەوڵەتیی لە شاری ئۆنگولێم كۆدەبێتەوەو پاش ھەڵسەنگاندن بڕیار لەسەر كارە سەركەوتووەكان دەدات.

• لە مانگی ١١ و ١٢ دا دیزاینی پێشانگاكە دەكرێت.

• لە مانگی ١/ ٢٠٢١ بانگھێشتی ھونەرمەندی براوە لەسەر ئاستی شارە داھێنەرەكان دەكرێت بۆ ئۆنگولێم وھەموو تێچوویەكی سەفەرو مانەوەو بەشداریكردنی لەو پێشبڕكێ و پێشانگا نێودەوڵەتیەدا دەكەوێتە ئەستۆی شاری ئۆنگولێم.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە:

This year we are partnering with Angoulême (France) UNESCO City of Lit!

This is the greatest comics festival in Europe.

During the four days of the festival, new creations of the leading comics’ artists are shown and compete on the prestigious prices.

First call for projects around the theme of the “post-pandemic city” as seen by the comic book authors in Slemani.

Through this call for projects, this international contest aims to mobilise Creative Cities and the authors within their territory for the creation of a comic strip on the topic of “post-pandemic city”. Each city will be in charge of selecting its representative(s) (maximum two)

Apply Now! And who knows you might get a chance to visit the beautiful city with us in 2021!

Info@slemanicityofliterature.com

Sarwar.taha@gmail.com

https://www.carnifest.com/the-international-comics-festival-in-angouleme-2021/?fbclid=IwAR1dAdcMwkpa_mFZDl1REHp3jXxW4hvT5LSwNaloZWyXL-9PPuumkhT49qY

print

 115 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*