سەرەکی » هەواڵ » پرسەو سەرەخۆشی

پرسەو سەرەخۆشی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین (سەڵاح محەمەد حاجی کریم)ڕادەگەیەنین.ناوبراو پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و لە شۆڕشی نوێی گەلەگەشمان وەک ڕێکخستنێکی نهێنی کاری کردووە.لەدوای ڕاپەڕین وەک مفەوەزێکی پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی خزمەتێکی:بەرچاوی کردووە بۆیەش ناسناوی (خاڵە سەڵاحی نفوسی ) بۆدانرابوو..وەک کادیرێکی یەکێتیش لەسنوری کۆیە خزمەتێکی بەرچاوی بە ڕێبازی مام کردووە دواپلەی ئەندامی مەڵبەند بوو..بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەڵبەند پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو هاوڕێ وهاوسەنگەرانی دەکەین..لەدەست دانی خارە سەڵاح خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ مەڵبەندوو بۆکۆیەش لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامیش بە کەس و کارو ئێمەش ببەخشێت.

انا للە وانا الیە الراجعون

ئەبوزێد ساڵح
ئەندامی سەرکردایەتی ولێپرسراوی مەڵبەندی 14ڕێکخستنی کۆیەی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
3ئابی ساڵی 2020

print

 445 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*