سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » کورد دوو شت نازانێ

کورد دوو شت نازانێ

* زۆر سەیرە، ئەم مەسئولانە کە سواری کۆڵی میللەت بوون ئیتر دانابەزن. وا ئەزانن سویسرایە. بابە گیان ئێرە کوردستانە دابەزن.

* وەزعی سیاسەت و گیرفان و گەرمای ئێستامان خوا دایناوە یەک فیشەک بنێی بە تەپڵی سەری خۆتەوە.

* جاران پەروەردەی خێزان زۆر موھیم بوو. پارەیان ئەداینێ بچین سەھۆڵ بکڕین، ئەچووین بەو پارەیە سواری پاسکیلی کرێ ئەبووین و دوایی بە گریان ئەھاتینەوە ئەمانگو پارەکەمان لێ ون بووە.

* یەک کورد نابینی مەسئولی شتێک نەبێ. مەسەلەن من پوورم حالییەن سەرۆکی کۆمەڵەی مامانە شەعبییەکانە، کاکم جێگری قسەکەری ئەنجوومەنی گەڕەکە، برا ناوەنجییەکەم سکرتێری گروپی دۆستدارانی کەنارییە، خاڵیشم بە ناوێکی تەزویرەوە لە فەیسبووک ئەدمینی پەیجی فیمینیستەکانە.

* زاکیرەی زەعیف بۆیە خراپە، ھەزارجار باسی تڕی بن گۆم بکەیت، چاودێریی دارایی فایلەکەی ئاشتی ھەورامی بیر ناکەوێتەوە.

* پوختەی شیعری (لە بیرم دێ سلێمانی)= رەببی کوێراییتان دایەت.

* موشکیلەی ئەمڕۆی ئیعلامی کوردی؛ بارام بەگ ساڵی ١٩١٣ لەدایکبووە یان ١٩١٢ چاوی بە دنیا ھەڵهێناوە؟!

* کورد دوو شت نازانێ؛ ئیشی مەکتەب سیاسی و ناوی باوکی خولەپیزە.

* زمانەکەمان چاک موسەقەف بووە؛ جاران ئەیانوت یارۆ ئەیخورێ ئێستا ئەڵێن چالینج ئەکات.

* وەزارەتی رۆشنبیری ئەڵێ کوردستان پێویستی بە یەک دوو ئیعلامی مەعقولییش ھەیە، خۆ خوا نەیفەرمووە ئەبێ ھەموویان سێبەر بن.

print

 1,659 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*