سەرەکی » کەلتوور » کورد لە پاکستان چاپ و بڵاوکرایەوەپەڕە 3

کورد لە پاکستان چاپ و بڵاوکرایەوە

لەدووتووێی 48لاپەڕەدا نامیلکەی کورد لە پاکستان، کە دیدارێکی رۆژنامەنووسییەو شاڵاو جەعفەر سازیکردووە لەگەڵ چەند کوردێک کە لەپاکستان چەندین ساڵ بەئاوارەیی ژیاون، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی تۆڕی ئەکادیمیا و دیالۆگی میدیا.

لەپێشەکی ئەم کتێبەدا هاتووە: ئەنجامی هەڵگیرسانی جەنگە گەورەکان کە لەسەدەکانی رابردوودا لەنێوان وڵاتە زلهێزەکانی دنیادا روویاندا بەهەزاران خەڵکی دەربەدەرو ماڵوێرانکرد. لەو رۆژەوە کۆچ بۆ وڵاتان سەرەتای حاڵەتێک بوو کە مرۆڤەکان بەناچاری و لەترسا نیشتمانی خۆیان جێدەهێشت، تاوای لێهات ئەمە بووە دیاردەو تەنانەت کێشەیەکی گەورەی جیهانیی.

 189 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*