سەرەکی » مانشێت » كۆمسیۆن مەرج بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دادەنێت

كۆمسیۆن مەرج بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دادەنێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، پێنج مەرج بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری دەكات.

بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، مەرجەكان بریتین لە: «پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران یاسای هەڵبژاردنەكان بە زووترین كات پەسەند بكات، پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی تەواو بكات، حكومەت بودجەی هەڵبژاردن دەستەبەر بكات و پێویستییەكانی كۆمسیۆنیش دابین بكات، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی دەرببڕێت لەسەر دامەزراندنی بەڕێوەبەرانی گشتیی كە لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیۆنەوە هەڵبژێردراون، داواش لە نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات هاوكاریی پێشكەش بكەن بۆ هەڵبژاردن و چاودێریی پێویست بكەن».

print

 113 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*