سەرەکی » هەواڵ » سه‌ره‌خۆشی

سه‌ره‌خۆشی

بەڕێزان/ خانەوادەی مام قادر گەڵاڵی

‏‎بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی كۆچی دوایی مام قادر گەڵاڵی برای شەهیدی سەركردە كاردۆ گەڵاڵی و باوكی هەڤاڵ كەیفی قادر ئەندامی ئەنجومەنی مەكتەبی رێكخستن-مان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە، پرسەو هاوخەمیی سەرۆكایەتیی یەكێتی بە خانەوادە تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین.

خوالێخۆشبوو مام قادر گەڵاڵی، كەسایەتییەكی دیارو تێكۆشەرو خەباتگێڕێكی سەرڕاست و دڵسۆز بوو. لەدەستدانی هەمووانی خەمباركرد، هیوادارین ئەمە دواناخۆشیی هەموولایەك بێت و رۆحی كۆچكردووش شادبێت.

سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

print

 79 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*