سەرەکی » وەرزش » كلاودیۆ پیتزارۆ گەڕایەوە بایرن مونشن

كلاودیۆ پیتزارۆ گەڕایەوە بایرن مونشن

دوای 5 ساڵ لە جێهێشتنی یانەكە كلاودیۆ پیتزارۆی هێرشبەری پێشووی یانەی بایرن مونشن گەڕایەوە ریزی یانەكە، بەڵام ئەمجارە وەكو یاریزان نا بەڵكو رۆڵێكی تری دەبێت.

یانەی بایرن مونشنی پاڵەوانی ئەوروپا لە بەیاننامەیەك ئاماژەی بەوە داوە پیتزارۆ بە رۆڵێكی نوێوە گەڕاوەتەوە یانەكە دەبێتە باڵیۆزی یانەكە لەسەرتاسەری جیهان.

بایرن ئاماژەی بەوە داوە پیتزارۆی تەمەن 41 ساڵ دەچێتە پاڵ هەریەك لە جیۆڤانی ئەلبێر و لۆتار ماتیۆس و لیزەرازۆ كە ئەوانیش بە باڵیۆزی یانەكە دیاری كراون.

لەلای خۆشیەوە پیتزارۆ خۆشحاڵی خۆی بە كارە نوێیەكەی دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا شانازی دەكات لە پاڵ ئەفسانەكانی یانەكە رۆڵێكی نوێی دەبێت و دوپاتیشی كردۆتەوە گەڕانەوە بۆ مونشن وەكو خەون وابووە.

پیتزارۆ وەكو یاریزان لە 2 ماوەدا 9 وەرزی یاری كردوە كە یەكەمیان لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2007 بوو دووەم جاریش ساڵی 2012 بۆ 2015 بوو كە 2 جار لەگەڵیان بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ بەشێوەیەكی گشتیش لە 327 یاری 125 گۆڵی كردوە.

ماوەتەوە بڵێین پیتزارۆ كۆتایی وەرزی رابردوو لە ریزەكانی ڤێردەربرێمەن وازهێنانی یەكجارەكی راگەیاند كە لە 5 ماوەی جیاواز یاری بۆ ئەو یانەیە كردوە.

 107 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*