سەرەکی » هەواڵ » سوپاسنامە

سوپاسنامە

سوپاسێک لە بنەماڵەی رازاوەوە.

کۆچی دوایی حاجی مستەفای رازاوە خەمخۆرە رازاوەکانی ئێمەو سلێمانی و کوردستانیان پێ ناساندنین . سوپاس بۆ هەموو بەرپرسە حزبی حکومییەکانی چ بە ئامادەبوون یان بە بروسکەو نامەو پەیوەندی بەشداری پرسەکەمان بوون. سوپاس بۆ خەڵکە بە ئەمەکەکەی شار منەتباری یەکبەیەکتانین ، سوپاس بۆ هاوخەمی و بروسکەی سەرەخۆشیتان ، سوپاس بۆ ئەمەک و وەفا ودڵسۆزیتان . بێ پایان قەرزارباری ئەو ئازیزانەین لە کاتی بەخاک سپاردن لەگەڵمان بوون و ئەرکیان کێشا. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بە پەیوەندی تەلەفۆنی یان لەرێی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە سەرخۆشیان لێ کردین سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بێ ئاگای ئێمە خۆیان لە پەیج و ئەکاونتەکانیان پرسەیان دانا و چیرۆکە سەرنجبەرەکانی ئەزمونی خۆیان گێڕایەوە ، بە هیواین یەزدانی مەزن دەرفەتی ئەوە بە ئێمە بدات لە خۆشیدا لەگەڵتان بین لەجێی سەرخۆشی پیرۆزبایتان لێ بکەین . ئاسودەیی و ئارامی ئێمە لە هەڵوێستی جوان و ئەمەکی ئێوەوە سەرچاوە دەگرێت..

بنەماڵەی حاجی مستەفای رازاوە
سلێمانی. ۱۷_۹_۲٠۲٠

 169 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*