سەرەکی » مانشێت » بوژانەوەی ئابووریی جیهان پێنج ساڵی پێدەچێت

بوژانەوەی ئابووریی جیهان پێنج ساڵی پێدەچێت

كارمن راینهارت گەورە راوێژكاری ئابووریی بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سوككردنی رێوشوێنەكانی تایبەت بە كەرەنتینەی گشتی بۆتە هۆی بوژانەوەی ئابووری، بەڵام بوژانەوەی تەواوی ئابووریی جیهان 5 ساڵی پێدەچێت.

لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆنگرەیەكی تایبەت بەئابووریی جیهان لەشاری مەدرید راینهارت رایگەیاند، ئێستا بوژانەوەیەكی خێرا هەیە بەهۆی هەڵگرتنی هەموو ئەو رێوشوێنانەی تایبەت بوون بەكەرەنتیەی گشتی، بەڵام بوژانەوەی تەواوەتی لەئابووریی جیهاندا ماوەی 5 ساڵ دەخایەنێت.

وتیشی: «ئەو داكشانە ئابوورییەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە دروستبووە بۆ ماوەیەكی زیاتر درێژە دەكێشێت‌و هەموو وڵاتانی جیهانیش وەكو یەك نین لەبەرئەوەی ئەو وڵاتانەی زیاتر هەژارن، لەوڵاتە دەوڵەمەندەكان زیانی زۆرتریان بەركەوتووە‌و رێژەی هەژاریش لەسەر ئاستی جیهان زیاتر بووە.

 94 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*