سەرەکی » زانست » خانەكانی مرۆڤ بەردەوام نوێ دەبنەوە

خانەكانی مرۆڤ بەردەوام نوێ دەبنەوە

ژمارەی خانەكانی هەموو مرۆڤێكی پێگەشتوو نزیكەی(37)ملیار خانەیە پرسیارەكە ئەوەیە چۆن ئەو خانانە نوێدەبنەوە هەر بەشێكیان چەند جار نوێدەبنەوە؟

بەپشتبەستن بەو ئەندامەی یان ئەو شانەیەی كە پێكدێت، ئەو خانانە بە شێوازی جیاواز كۆدەبنەوە، ئەو جیاوازییەیە یارمەتی دەدات ئەو شێوەیەی لەشمان هەبێت چ لە ناوەوە چ لە دەرەوە.

بەپێی چەندین توێژینەوە، ئەوە ئاشكرا كراوە كە لەشی مرۆڤ بۆ ئەوەی بەردەوامبێت پێویستی بەوە هەیە نوێبێتەوە و خانە كۆنەكان بگۆرێت بۆ خانەی نوێ.

بە شێوەیەكی گشتیی هەموو خانەكانی مرۆڤ هەر(5) ساڵ جارێك نوێدەبنەوە و هەریەكەیان بە شێوەیەك و بە خێراییەكی دیاریكراونوێ دەبنەوە.

نوێبوونەكە بەڕەچاوكردنی ئەو پەستانەی لەسەر ئەندامێكی دیایكراوی جەستە هەیە روودەدات، بە شێوەیەك ئەو خانانەی كە زۆرتر ڕووبەرووی گۆڕانكارییە ژینگەییەكان دەبنەوە یان ئەو خانانەی كاریان زۆرترە نوێدەبنەوە و دەگۆردرێن، بۆ نمونە:

*- خانەی پۆشەری ڕیخۆڵەكان یان مەمیلەكان هەر (48)سەعات جارێك واتە دوو ڕۆژ جارێك نوێدەبنەوە و دەگۆردرێن، چونكە ئەم خانانە ئەركێكی زۆریان لەسەرە.

*- خانەكانی سیستمی بەرگریی، هەر(2-10)ڕۆژ جارێك نوێ دەبنەوە، خانەی ئەم سیستمە پێویستە هەمیشە نوێ بێت، گەر وا نەبێت ئەوا مرۆڤ بە ئاسانی تووشی نەخۆشیی دەبێت و ڕەنگە بە بچوكترین و سووكترین نەخۆشی گیانلەدەستبدات.

*- خانەی ملەی هێلكەدان، ئەم ئەندامەی لەش كە تایبەتە بە ڕەگەزی مێینە هەموو (7) ڕۆژ جارێك نوێ دەبێتەوە و بەو هۆیەشەوە تەندروستی ژن و دواتریش دایك و لە حاڵەتی دووگیانیشدا كۆرپەلە پارێزراو دەبێت.

*- خانەی سییەكان: خانەكانی ئەم ئەندامە گرنگەی لەش هەر(8) ڕۆژ جارێك نوێ دەبێتەوە، ئەم ئەندامەش كە ئەركی هەناسەدانی مرۆڤی لەسەرە، بەردەوام تووشی پیسبوون دەبێت بۆیە پێویستی بە نوێبوونەوەیە.

*-خانەی پێست، ئەم خانانە پێویستیان بە(10-30)رۆژ هەیە بۆ نوێبوونەوەیان، ئەم خانانە بەردەوام لەبەر دەم زیانە ژینگەییەكاندان

*- خانەكانی پێكهێنەری ئێسك پێویستیان بە(3)مانگ هەیە بۆ نوێبوونەوە،ئەمانە لێپرسراوی مانەوەی ئێسكەكانن بە شێوەیەكی باش.

*- سپێرم ، ئەم خانە تایبەتن بە پیاوانەوە، خانەكانی سپێرم پێویستیان بە(2)مانگە بۆ نوێبوونەوە.

*- خانەكانی خڕۆكەی سوور پێویستیان بە (4)مانگە بۆ نوێبوونەوە.

*- خانەكانی جگەر: پێویستیان بە(6) مانگە، لەبەرئەوەی جگەر بە تایبەت ئەگەر كەسێك تەندروستی باش بێت زیانێكی ئەوتۆی بەرناكەوێت بۆیە پێویستی بەوە نییە زوو زوو نوێببێتەوە.

*- خانە چەورییەكان:ئەو خانانە پێویستیان بە(8) ساڵە بۆ نوێبوونەوە.

*- خانەكانی ماسولكە پێویستیان بە( 15 )ساڵە بۆ نوێبوونەوە.

*- خانەكانی هێلكۆكە نوێ نابنەوە، هێلكە بۆخۆی شتێكی تایبەتە بە ژنان و خانەی زاوزێن هیچ نوێ نابنەوە ، هەموو ژنێك بە ژمارەیەكی تایبەتی هێلكەوە لە دایك دەبێت و كاتێك ئەو هێلكانە تەواو دەبن ئیدی قۆناغیی مناڵ خستنەوە كۆتایی دێت.

ئەمانە لە كاتێكدایە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئاماژە بەوە دەدات تەنها دوو ئەندامی لەش خانەكانیان نوێ نابنەوە كە ئەوانیش (دڵ و مێشك)ن ، چونكە گەر خانەی ئەو دوو ئەندامە نوێببنەوە مرۆڤ زۆر شتی دەگۆردرێت ، بۆ نمونە گەر خانەكانی مێشك نوێببنەوە ئەوا مرۆڤ یادەوەری لەدەستدەدات توانای بیركردنەوە و ناسینەوەی كەسوكار و تەنانەت كارامەییە ژیرییەكانیشی لەدەستدەدات، هەروەها نوێبوونەوەی خانەكانی دڵیش دەبێتە هۆی گۆڕینی ئارەزووەكان و چەشەكانی كەسێك، چونكە تا ئێستا زانایان دڵ بە شوێنی هەست و ئارەزوو چەشەكان دادەنێن و مێشكیش بە شوێنی بیركردنەوە و كارامەیی و تواناكان.

بەپێی توێژینەوەیەكیش كە لەسەر كەسێك كراوە كە خۆی بەتەمەن بووە و دڵی كورێكی گەنجی بۆ چێندراوە، دەركەوتووە چەند گۆڕانكارییەك بەسەر پیاوە بەتەمەنەكەدا هاتووە، بەوەی پێشتر ئەو پیاوە ئارەزووی مۆزیكی كلاسیك بووە، بەڵام دوای نەشتەرگەریی چاندنی دڵی كوڕە گەنجەكە ئارەزووی بۆ مۆزیكی جاز هەبووە، هەروەها ئارەزووی ئەو خواردنانەی كردووە كە كوڕە گەنجەكە حەزی لێنابووە.

ئەوەی تا ئێستاش زانراوە ئەوەیە كە دڵ هەندێك خانەی تێدایە توانایان چەندین هێندەی خانە دەمارییەكانی مێشكە، نەك هەر ئەوەندە، بەڵكو توانایان هەیە فەرمان بەسەر مێشكیشدا بكەن.

سەرچاوە: پێگەی بوابە عشتار

 128 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*