سەرەکی » هەمەڕەنگ » بە هۆی کۆرۆناوە ئاهەنگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتەکانی نۆبڵ بەڕێوەناچێت

بە هۆی کۆرۆناوە ئاهەنگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتەکانی نۆبڵ بەڕێوەناچێت

هێشتا مەترسییەکانی کۆرۆنا لەزۆر وڵاتی دنیا کاریگەریی لەسەر چالاکیی و بۆنە هونەریی و ئەدەبییەکان ماوەو بۆتە هۆی راوەستان و سازنەدانی ئەو چالاکییانە، لەم سۆنگەیەوە سه‌رپه‌رشتیارانی دامه‌زراوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ رایانگه‌یاند، به‌هۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ‌به‌ڕێوه‌چوونی ئاهەنگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتەکانی نۆبڵ به‌سه‌ر براوه‌كانی ئه‌مساڵدا واتە 2020 له‌ ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وەو ‌بەڕێوەناچێت. دامه‌زراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووە: خه‌ڵاته‌كان له‌میانی ئاهه‌نگێكی ته‌له‌فزیۆنیدا‌ له ‌مانگی كانوونی یه‌كه‌م دابه‌شده‌كرێت، ئەویش دوای ئه‌وه‌ی ماوەیەک پێش ئەوە ناوی براوه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت و براوه‌كانیش له‌ وڵاتی خۆیانەوە خه‌ڵاته‌كان وه‌رده‌گرن.

شایانی باسە ساڵانی پێشتر دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ، دوای كۆتاییهاتنی ئاهه‌نگی ساڵانه‌، خوانێكی گه‌وره‌ی بۆ میوانه‌كان رێكده‌خست، بەڵام له‌ساڵی 1944ه‌وه‌ کە ئەم دامەزراوەیەی تێدا دامەزراوە، ئه‌‌مە بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئەم دامه‌زراوه‌یە ئه‌و خوانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وەو ‌بەڕێوەی نابات.

 159 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*