ئێوارەی دوێنێ شەممە لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سورەكە (كۆمەڵەی كەهرەمانە بۆ هونەر) پێشانگەیەكی شێوەكاریی بۆ ٣٦ شێوەكاری پارێزگاكانی بەغداد ،كەربەلا، ئەنبار، كەركوك، موسڵ، سلێمانی و هەولێر لەژێر ناونیشانی ( كەهرەمانە .. باڵیۆزی ئەفراندن و جوانیی)ە كردەوە
تابلۆكانی پێشانگەكە گوازرشت بوو لەبەهاكانی جوانیی و ئاشتیی و دۆستایەتی و رەتكردنەوەی توندوتیژیی و تێرۆر .
لەچوارچێوەی ئەم كارە هاوبەشانەشدا وەزارەتى رۆشنبیریی عیراق بەنیازی كردنەوەی پێشانگەیەكى شێوەكاریی گەورەیە بە بەشداریی ژمارەیەك هونەرمەندی كورد لە شاری بەغداد.
209 جار بینراوە