سەرەکی » زانست » توێژینەوەیەك كۆرۆنا ئەنفلۆنزای وەرزیی…

توێژینەوەیەك كۆرۆنا ئەنفلۆنزای وەرزیی…

توێژینەوەیەك كۆرۆنا ئەنفلۆنزای وەرزیی كەمتر دەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی نوێ ئاشكرایكردووە، ئەمساڵ ئەنفلۆنزای وەرزیی مەترسییەكی ئەوتۆی نابێت.

ڕاپۆرتێكی تەندروستیی لە زاری پسپۆڕانی تەندروستیی و خۆپارێزیی لە نەخۆشییەدرمەكان بڵاویكردووەتەوە، گەر ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ خۆپارێزیی لەڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامبێت لە زۆر لە وڵاتانی جیهاندا، ڕەنگە ئەم پایز و زستانە پەتای ئەنفلۆنزای وەرزیی بە شێوەیەكی بەرچاو كەمبێتەوە.

ئەو لێدوانانەش لەكاتێكدایە كە بەشێكی زۆری دانیشتوانی جیهان لە ترسی تووشبوونیان بەو پەتایەی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڵاوبووتەوە ڕێوشوێنی تەندروستیان گرتووەتەبەر، بەكارهێنانی دەمامك و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالغ و پارێزی كردن لە هەندێك كۆڕ و كۆبوونەوە و لە هەمووشی گرنگتر دەست شوشتن بۆ ماوەی(٣٠)چركە مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە درم و پتاكان ویارمەتیدەریش دەبێت بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.

لەم چوارچێوەیەدا هەندێك لەو وڵاتانەی كەوتونەتە نیوەگۆی باشووری زەوییەوە شاهێدی هەندێك خاڵی ئەرێنیی بوون و لە مبارەیەشەوە(د. كارلوس دیل ریو) پسپۆڕی نەخۆشییە درمەكان لە زانكۆی ئیموری ویلایەتی جۆرجیای ئەمریكاوتی» زستانی پار لە ئوستورالیا و نیوزلەندا و چیللی و ئەرژەنتین هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزا تۆمار نەكراوە، بە هۆی ئەوەی ئەو وڵاتانە ڕێوشوێنی تایبەتیان لە دژی ( كۆڤید -19) گرتەبەر».

ڕەنگە ئەم ساڵ ئەو حاڵەتە بۆ ئەمریكاش ڕاست بێت، چونكە هەموو ساڵێك بە هۆی شەپۆلێكی ئەنفلۆنزای وەرزیی دەیان كەس لەو وڵاتە دەبنە قوربانیی و گیان لەدەستدەدەن، بەڵام زستانی داهاتوو بە هۆی گتنەبەری ڕیوشوێنە تەندروستییەكان ڕەنگە ئەنفلۆنزای وەرزیی زۆر بەهێزنەبێت لەو وڵاتە بە پێی توێژینەوەیەكی نوێی سەنتەرەكانی كۆنترۆلكردنی نەخۆشییەكان، لەسەرەتای سەرهەڵدانی بەڵای كۆرۆناوە نزمبونەوەی بەرچاوی ئاستی تووشبوون بە پەتای ئەنفلۆنزای وەرزیی تۆماركراوە و ئەم هاوینەش تووشبوون بەو ئەنفلۆنزایە لە نزمترین ئاستیدا بووە.

دیسان( كارلوس دیل ریۆ)وتی: ئەم شتانە مانای ئەوە نییە كە نابێت ڤاكسینی ئەنفلۆنزا وەربگیرێت ، بەلكو كەسێك زانی پێویستی بەو ڤاكسینەیە پێویستە وەریبگرێ».

پسپۆڕێكی تریش وتی» ئەوەی نامانەوێت ڕووبدات پەتایەكی دووسەرەیە كە بریتییە لە ئەنفلۆنزای وەرزیی و پەتای كۆرۆنا ، واتە لەگەڵ تاو سەندنی بەڵای كۆرۆنادا ئەنفلۆنزای وەرزیش سەرهەڵبدات».

سەرچاوە:CNN

 213 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*