سەرەکی » ئابووری » عیراق لە پلەی پێنجەمدایە

عیراق لە پلەی پێنجەمدایە

ئەنجومەنی جیهانی ئاڵتوون رایگەیاند: بڕی یەدەكی ئاڵتوون لەجیهاندا لەم مانگەدا زیادبوونی بەخۆیەوە دیوەو عیراقیش پارێزگاری لەخۆی كردووەو لەپلەی ٣٧ی جیهاندا ماوەتەوە لەڕووی بوونی یەدەكی ئاڵتوونەوە.
ئەنجومەنەكە لەسەرژمێرییەكەدا كە لەسەر ماڵپەڕی خۆی بڵاویكردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەكات بڕی یەدەكی جیهانی لەكانزای ئاڵتوون لەمانگی كانوونی دووەمدا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوەو لەچاو مانگی كانوونی یەكەمدا ١٢٢ تۆن زیادیكردووەو بڕەكەی گەیشتۆتە ٣٣ هەزارو ٦٠٤ تۆن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستاش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پلەی یەكەمی گرتووە لەڕووی بوونی یەدەكی ئاڵتوونەوە كە خاوەنی هەشت هەزارو ١٣٣ تۆن‌و ٥٠٠ كیلۆیەو لەدوای ئەویش ئەڵمانیا كە خاوەنی سێ هەزارو ٣٧٣ تۆنە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، عیراق پارێزگاری كردووە لەپێگەی خۆی‌و لەسەر ئاستی جیهان پلەی ٣٧ هەیە لەنێوان ١٠٠ دەوڵەتی جیهان لەڕووی بوونی یەدەكی ئاڵتوونەوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لەپلەی پێنجەمدایە، دوای هەریەكە لەسعودیەو لوبنان‌و جەزائیرو لیبیا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*