سەرەکی » وەرزش » له‌ وازهێنان په‌شیمان بۆوه‌

له‌ وازهێنان په‌شیمان بۆوه‌

ماریۆن بارتۆلی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تێنسی سه‌رزه‌وی و پاڵه‌وانی گراندسلامی ویمبڵدۆن رایگه‌یاند ده‌یه‌وێت جارێكی تر چێژ له‌ یارییه‌ به‌هێز و پڕ ركابه‌ریه‌كان وه‌ربگرێت، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ له‌ بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاری په‌شیمان بۆته‌وه‌و مانگی 3 دوای 4 ساڵ دابڕان به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌كاته‌وه‌.
بارتۆلی فه‌ره‌نسی ساڵی 2013 دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ بردنه‌وه‌ی‌ نازناوی گراندسلامی ویمبڵدۆن به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو وازهێنانی یه‌كجاره‌كی راگه‌یاند و ئه‌و كاته‌ش هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ جه‌سته‌ی چی تر ناتوانێت به‌رگه‌ی‌ گوشاری یارییه‌كان بگرێت.
بارتۆلی ساڵی رابردوو توشی ڤایرۆسێك بوو كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 33 ساڵه‌ به‌سه‌ر هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می دا زاڵ بووه‌ به‌تایبه‌تی كۆتایی هاتنی په‌یوه‌ندییه‌ سۆزداریه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ریژه‌یه‌كی زۆری كێشی له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ بارتۆلی وتی: رێگه‌م به‌خۆمدا به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سێك ئازاربكێشم، هه‌رگیز پێشبینیم نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌ رووبدات، ئێستا ده‌مه‌وێت بیسه‌لمێنم من هێشتا زیندوم، ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی‌ به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان.
وتیشی: به‌ دڵناییه‌وه‌ پێویستم به‌وه‌یه‌ كه‌مێك كێشم دابه‌زێنم، به‌ دیاری كراوی 5 بۆ 7 كیلۆگرام، بۆیه‌ گه‌ڕانه‌وه‌م دواخستوه‌ بۆ مانگی 3، چونكه‌ ده‌مه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی بگه‌ڕێمه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*