سەرەکی » زانست » ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێتە ئازارشكێن

ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێتە ئازارشكێن

توێژینەوەیەكی نوێ سەیرترین نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرادەكات و ڕەنگە لەئایندەدا لەڕووی پزیشكییەوە سوودی لێببینرێت.

ئەوەی تا ئێستا لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زانراوە كۆمەڵێك نیشانەیە كە دەتوانرێت كەسێكی تووشبوو لە كەسێكی ساغ جیابكاتەوە و لەوانەش گرفتی هەناسەدان و نەمانی هەستی بۆنكردن و تامكردنە، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێی زانكۆی ئەریزۆنا لەئەمریكا نیشانەیەكی تری چاوەڕواننەكراوی ئاشكراكردووە كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆڤید-19 ەوە لە مرۆڤدا دەردەكەوێت.

ئەو زانایانە ئاشكرایانكردووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا بە شێوەیەك گەشەی كردووە كە لە شێوەی ئازارشكێندایە، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە ملیۆنەها كەس تووشی ڤایرۆسەكە دەبن بێ ئەوەی بە خۆیان بزانن.
(راجیش خانا) نووسەری ئەو توێژینەوەیە لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، زۆر لۆژیكییە كە هۆكاری بەردەوام بڵاوبوونەوەی بەڵای كۆرۆنا لە قۆناغە سەرەتاییەكانیدا ئەوە بێت كە كەسی تووشبوو بە شێوەیەكی سروشتیی دەژیی وەك ئەوەی هیچی نەبێت، چونكە بە هۆی تایبەتمەندییەكی ڤایرۆسەكەوە ئازارەكە لەناو دەچێت».

ئەو دەڵێت» ئەگەر ئەو تایبەتمەندییە بە تەواوی ناسرا كە بریتییە لە خاسییەتی ئازارشكێنی و پەیوەست كرا بە بڵاوبووەوەی بەرفراوانی ڤایرۆسەكە، ئەوا دەكرێت بڵێین كە زاناكان لە دۆزینەوەیەكی زانستیی نوێوە نزیكن».

(مایكل دیك) جێگری یەكەمی سەرۆكی زانكۆی ئەریزۆنا بۆ زانستیی پزیشكیی دەڵێت»ئەم توێژینەوەیە ئاماژە بەوە دەدات كە ئەگەری كەمبوونەوەی هەستكردن بە ئازار لە كاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڤید-19 بەهۆی بەرزبوونەوەی پرۆتینی كۆڤیدەوەیە لە لەشدا، كە دەبێتە هۆی بێدەنگكردنی ڕێڕەوی ئاماژەی ئازار لە لەشدا».

ئەم توێژینەوەیە شتێكی چاوەڕواننەكراو دەردەخات، كە ئەویش ئەوەیە ڕەنگە ڤایرۆسی كۆڤید- 19 سوودی هەبێت، ئەمانەش نیشانەیە بۆ كێشانی نەخشەی ڕێگەیەكی نوێ بۆ كەمكردنەوەی ئازار و ڕەنگە لەگەڵ كۆتایهاتنی ئەم بەڵایەی ئێستادا گەشەی پێبدرێت.

سەرچاوە: الصحة والحیاة

 76 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*