سەرەکی » هەواڵ » كۆنگۆ؛ كۆمەڵێك چەكدار 900 زیندانی ئازاد دەكەن

كۆنگۆ؛ كۆمەڵێك چەكدار 900 زیندانی ئازاد دەكەن

بەرەبەیانی دوێنێ لە ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی كۆنگۆی دیموكرات، كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر زیندانێك ‌و نزیكەی 900 زیندانییان ئازاد كرد.

مۆدیستی باكواناماها سەرۆكی شارەوانی بینی رایگەیاند: لە كۆی هەزار زیندانیكراو، تەنها 100 كەس لە بەندینخانەی شارەكە ماونەتەوە، ئەوەشی بە پیلانێكی رێكخراو وەسفكرد كە لەلایەن گروپە چەكدارییەكانەوە كراوە.

وتیشی: پەلاماردەرەكان ژمارەیان ئێجگار زۆر بووە ‌و لە رێگەی ئامێری كارەباییەوە، توانیویانە دەروازەی زیندانەكە بشكێنن، هەروەها ئەو سەرۆك شارەوانییە پەنجەی تۆمەتی بۆ هێزە دیموكراتییە هاوپەیمانەكان-ی وڵاتەكەی درێژكرد.

هێزە دیموكراتییە هاوپەیمانەكان، گروپێكی چەكداریی ئۆگەندای دیموكراتین، كە لە ساڵی 1990ەوە لە كۆنگۆی رۆژهەڵات چالاكیی سەربازیی دەكەن.

 32 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*