سەرەکی » هەواڵ » لیبیا؛ دانوستانی نێوان لایەنە ناكۆكەكان بەردەوامە

لیبیا؛ دانوستانی نێوان لایەنە ناكۆكەكان بەردەوامە

دوێنێ ستیفانی ولیامز نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لیبیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا گەیشتوونەتە رێكەوتن، بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە ‌و نەهێشتنی هەر پێكدادانێكی سەربازیی لە بەرەكانی جەنگدا.

ستیفانی ولیامز گەشبینی خۆشی دەربڕی بەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان دەبێتە هۆی ئاگربەستی هەمیشەیی، چونكە رێكەوتوون لەسەر كردنەوەی رێگە زەمینی ‌و ئاسمانییەكانی نێوانیان.

روونیشیكردەوە: لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا كە لەم هەفتەیەدا لە جنێڤ كۆبوونەوە، رێكەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە هێوركردنەوەی دۆخی ئێستا لە بەرەكانی شەڕ ‌و نەهێشتنی هەر پێكدادانێكی سەربازیی، هەروەها رێكەوتوون لەسەر داڕشتنەوەی پەیكەری پاسەوانانی دامەزراوە نەوتییەكانی ئەو وڵاتە.

لە مانگی ئەیلولی رابردووشدا، دانوستانی نێوان لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا لە میسر بەڕێوەچوو، هەمان مانگیش دانوستانی پەرلەمانتارانی هەردوولا لە مەغریب بەڕێوەچوو، هەر لەو مانگەشدا، وەفدی هەردوولا لە شاری مۆنترۆ لە سویسرا كۆبوونەوە.

 55 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*