سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆچەری بچکۆل لە ساوپاولۆ نمایش دەکرێت

کۆچەری بچکۆل لە ساوپاولۆ نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی «کۆچەری بچکۆل» لە دەرهێنانی «بەتین قوبادی» لە بەشی پێشبڕکێی «دەرهێنەرە نوێیەکان» لە چل و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «ساوپاولۆ» لە وڵاتی بەرازیل بەشێوەی ئۆنلاین نمایش دەکرێت.

لەم فیلمەدا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورک رۆڵیان تێدا بینیووە، لەوانە: فەڕشید گەوێڵی، نادر فەلاح، پەریا وەزیری، عەزیز چابکورت، سوات ئوستا، محەمەد رەزا عەقدایی، یوسف مەحموود عەبدوالقادر، محەمەد مەحموود عەبدوالقادر».

فیلمی «کۆچەری بچکۆل» دووهەمین بەرهەمی بڵندی سینەمایی «بەتین قوبادی»یە.

چل و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «ساوپاولۆ» بە بەشداریی 198 فیلم لەدەرهێنەرانی 71 وڵاتی جیهان، رۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەمینجار بەشێوەی ئۆنلاین لەشاری ساوپاولۆ لەبەرازیل بەڕێوەدەچێت.

مەنسور جیهانی

 50 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*