سەرەکی » هەمەڕەنگ » ״به‌یه‌ك ناگه‌ین״ نوێترین به‌رهه‌می بڵند عه‌بدوڵڵا

״به‌یه‌ك ناگه‌ین״ نوێترین به‌رهه‌می بڵند عه‌بدوڵڵا

دوای ماوەیەک دابڕان، هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵڵا نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی «به‌یه‌ك ناگه‌ین» بڵاوكرده‌وه.

تێکستی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ‌شیعری «سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ»ەو ئاوازی بڵند خۆیه‌تی و سه‌رمه‌ند فوئاد كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووەو‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سی بیانی كاریان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ جێبەجێبکرێت.

هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵڵا ‌ساڵی 1978 له‌ دایكبووه‌، ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازییه‌، ‌ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کەی جۆته‌ وڵاتی سوید له‌وێ ده‌ژین، خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و گۆرانییه‌ و به‌یه‌ك ناگه‌ین ده‌بێته‌ نوێترین كاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌.

 482 جار بینراوە