سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئەلبوومە نوێکەی زۆرترین نووسخەی لێ فرۆشراوە

ئەلبوومە نوێکەی زۆرترین نووسخەی لێ فرۆشراوە

گۆرانیبێژی دیاری جیهانیی (تایلۆر سوێفت) یەکێکە لەو هونەرمەندانەی توانی زۆرێک لە ریکۆردەکان بشکێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەلبوومە نوێکەی بە ناوی «Folklore»، لەلایەن رەخنەگرانی بواری میوزیکەوە قسەباسی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و پێیانوابوو کە ئەم ئەلبوومە سەرکەوتنێکی وەها بەدەست ناهێنێت شایەنی باس بێت.

بەڵام بە پێچەوانەی هەموو بۆچوونەکانەوە، ئەم ئەلبوومە نوێیەی «تایلۆر سوێفت» سەرکەوتنێکی تری بۆ ئەم گۆرانیبێژە تۆمارکرد و بووە یەکەم ئەلبووم لە ساڵ 2020دا لەسەرتاسەری جیهاندا زۆرترین نووسخەی لێ بفرۆشرێت، بەشێوەیەک تەنها لەئەمریکا یەک ملیۆن نووسخەی لێفرۆشراوە.

 390 جار بینراوە