سەرەکی » ئابووری » كۆنفرانسێك لەبارەی ئابووریی هەرێمەوە

كۆنفرانسێك لەبارەی ئابووریی هەرێمەوە

ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریكی – عیراقی لە ژووری بازرگانی ئەمریكی بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كۆنفرانسێك بە ناونیشانی: بەرنامە لە پێشینیە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستانی عیراق لە دوای كۆڤید -19 بەشێوەی ئۆنلاین رێكدەخات.

كۆنفرانسەكە رۆژی 23ی 11ی 2020 لە واشنتۆن‌و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەدەچێت، تێیدا بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی ئەمریكاو كۆمپانیا پێشەنگەكانی ئەمریكا كە كار و پڕۆژەی بازرگانیان لە هەرێمی كوردستان هەیە بەشدار دەبن‌و پرسەكانی (گەشەی ئابووری، دەرفەتەكانی وەبەرهێنان لەكوردستان، ئاسایشی خۆراك، داهاتووی شەراكەتی وزەی نێوان ئەمریكاو عیراق) تاوتوێدەكرێت.

 44 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*