سەرەکی » هەمەڕەنگ » قاهیرە رێز لە فیدریکۆ فلینی دەنێت

قاهیرە رێز لە فیدریکۆ فلینی دەنێت

خولی چل و دووەمی فێستیڤاڵی قاهیرەی سینەمایی کە بڕیارە سەرەتای مانگی 12ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، رێز لە فیدریکۆ فلینی دەنێت.

دەستەی بەڕێوەبردنی خولی چل و دووەمی فێستیڤاڵی قاهیرەی سینەمایی بڕیاریاندا رێز لە فیدریکۆ فلینی یەکێک لە دیارترین دەرهێنەرەکانی سینەمای جیهان بنێن و ئاشکرایان کردووە کە لەم خولەی فێستیڤاڵدا وەک وەفایەک بۆ خزمەتە بەرچاوەکانی فیدریکۆ فلینی لەبواری سینەمادا، چوار فیلم لە فیلمە بەناوبانگەکانی ئەم دەرهێنەرە نمایشدەکەن، هەروەها بەهاوکاریی ناوەندی رۆشنبیریی ئیتالیا پیشانگەیەک بۆ وێنەی پشتی کامێرای فیلمەکانی فلینی دەکەنەوە کە ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت.

 45 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*