سەرەکی » هەمەڕەنگ » پیشانگەیەك بۆ هەر چوار وەرزی ساڵ

پیشانگەیەك بۆ هەر چوار وەرزی ساڵ

لە رۆژانی رابردوودا رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO) لە هۆڵی گەلەری ئەمنەسوورەکە پیشانگەیه‌كی شێوه‌كارى بەناوی «کەرنەڤاڵی سروشت» كردەوە.

پیشانگەكە بەسه‌رپه‌رشتی‌ هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار (محه‌مه‌د فه‌تاح) كرایەوەو (11) هونەرمەندی شێوەکاری شارەکانی(کەرکوک، هەڵەبجە، سلێمانی، زاخۆ و خانەقین) تێیدا بەشداربوون.

تابلۆ نمایشكراوەكانیش بەرهەمی هه‌ریه‌كە‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان (حیكمه‌ت هندى، ساڵح نه‌جاڕ، سامان ئه‌بوبه‌كر، عه‌بدولڕه‌حمان میرزا، جه‌لال بۆسكانى، ئه‌یوب ره‌ووف، نه‌سرین فه‌تاح، سه‌باح جەزراوى، به‌ها قه‌رداغى، كارزان غه‌ریب و محه‌مه‌د فه‌تاح) بوون و سەرجەمیان گوزراشت بوون لەسروشتی هەر چوار وەرزەکەی ساڵ.

 98 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*