سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » هەواڵنامەی ئەڵمانیا

هەواڵنامەی ئەڵمانیا

سیاسەتمەدارانی ئەڵمان لۆمەی ترەمپ دەکەن
هەریەک لە Frank walter Steinmeir سەرۆک و Ngela Merkel ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سیاسەتمەدارانی تر لەپارتی سۆسیالدیمکورات و هاوپەیمانی دیموکراتی کریستیان و پارتەکانی تر جگە لەپارتی AFD ی ڕاستڕەو ونەتەوەپەرست نیگەرانی خۆیان بەرامبەر بەو بێسەروبەریەی ئەمریکا ڕاگەیاندو توڕەیی خۆیان لەدژی ترەمپ بەیان کردو بەهۆکاری سەرەکی ئەوبارەئاڵۆزەیان دانا.

وەزیری تەندروستی چاوی لە شوێنگروەی مێرکلە
بەپێی کەناڵەکانی میدیا بێت Jens Spahnوەزیری تەندروستی بەتەمایە لە هەڵبژاردنی چەند مانگی داهاتوی وڵاتەکە خۆی بۆ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کاندید بکات، ئەو سیاسیە گەنجەی پارتی دیموکراتی کریستیان بەهۆی چالاکی وڕاستگۆیی لەلێدوانەکانیدا لەبارەی کۆرۆنا و خۆپارێزی و هەڵمەتی ڕوبەڕوبونەوەدا بۆتە کەسێکی خۆشەویست، بەپێی ڕاپرسیەکان بەختی لە هەموو کاندیدەکانی تر زیاترە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.

کاندیدێکی پۆستەکەی مێرکل ڕێ لەکۆچبەران دەگرێت
Friedrich Merz کاندید بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەدوای ئەنجیلا مێرکل ڕایگەیاند کەلەدژی گواستنەوەی کۆچبەرانە لە کەمپەکانی یۆنان و بۆسنەوە بۆ ئەڵمانیاو ئەگەر دەربچێت ئیدی دەرگای ئەڵمانیا لە بەردەم کۆچبەر و پەنابەران دادەخات.

ژن لەئەنجومەنی ئیدارەی کۆمپانیاکان زیاددەکرێن
بەپێی پڕۆژەیەکی هاوبەشی Franziska giffey وەزیری خێزان وKristin lambrecht وەزیری دادی ئەڵمانیا دەبێت ڕێژەی ژنان لەناو ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بۆرسە زیاد بکرێن و هەر ئەنجومەنێکی سێ کەسی لایەنی کەم دەبێت ژنێکی تێدابێت، شایانی باسە ئێستا ڕیژەی ژنان نزیکەی 13٪ یەولەکۆی 73 کۆمپانیا، 32 ئەنجومەنیان ژنی تێدا نیە، ئەو رێژەیەلە ئەمریکا28٪ و لە بەریتانیاوسوید25٪ و لەفەرنسا 22٪ ،پڕۆژەکەی ئەو 2 وەزیرە لەلایەن حکومەتەوە ڕەزامەندی بۆ وەرگیراوە و بڕیار وایە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێ و کێشەی نیە.

ساڵپار بای نزیکەی شەش ملیار چەک فرۆشراوە
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بێت ساڵی پار حکومەتی ئەڵمانیا بای 5,82 ملیار یۆرۆ چەکی فرۆشتوەو لەهی پێرار بە سێ ملیار کەمتر بوە، هەنگاریا باشترین کڕیاربوەو بای 838 ملیۆنی کڕیوە،دوای ئەویش میسر بای 582,4 ملیۆن وئەمریکا بای 509 ملیۆن ،ئەوەی بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بۆهەریەک لەقەتەرو ئیمارات وکوێت وتورکیاو ئوردن وبەحرێن نێردراوە لە ملیارێک یۆرۆزیاتر بوە.

گەورەترین پڕۆژەی لە ئەوروپا دەستیپێکرد
پڕۆژەیFehmarnbelttunnel کەبریتیەلە تونێلێکی درێژی ژێر ئاو لەنێوان دانیمارک وئەڵمانیا دەستی پێکردوئەم تونێلە درێژیەکەی 18 کیلۆمەترەو ڕێگای سەرەکی کۆبنهاگن وهامبۆرگ لەماوەی پێنج سەعاتەوە دەکاتە سێ سەعات، پڕۆژەکە بریتیەلە هێڵێکی شەمەندەفەر و ئۆتۆبانێکی چوارسایدی مۆدێرن کە بڕی 7,4ملیار یۆرۆی بۆتەرخانکراوەو بڕیار وایە لە 2029 تەواوبکرێت.

 91 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*