سەرەکی » وتار » قادر عومەر عەزیز » تكایە بەرۆكی سلێمانی بەردەن

تكایە بەرۆكی سلێمانی بەردەن

ئەوەی بۆ شتێ راستە‌و جێگیرە، بۆ سیاسەت‌و سیاسەت كردن راست نیە‌و ناجێگرە‌و هیچ یاسایەك نایگرێتەوە.
سلێمانی كە دروست بوە، لەگەڵیدا سیاسەت بە ماناكەی ئەو كاتە دروست بوە‌و بەدێژایی مێژووی خۆی، چەندین حیزبی سیاسی‌و گروپ‌و تاقم‌و بزوتنەوەی سیاسی هەر لە سلێمانی دروست بوە، ئەمە بەو مانایە نیە لە شار‌و شوێنەكانی تری كوردستان نەبوون، نەخێر، بەڵام لە سلێمانی زۆرتر بوە‌و بەرچاوترە، بەداخیشەوە دەڵێم، سلێمانی لەمە قازانجی نەكردوه‌ ‌و نەبۆتە هۆی ئەوەی سلێمانی بێتە پایتەختی كوردستانی گەورە، یان هەر نەبێ هەرێمی كوردستان، یان هەر هیچ نەبێ شارێكی ئارام‌و سەقامگیر بێ، راستە ناو و ناوبانگ‌ و قورسایی گەورەی خۆی هەیە، بەڵام خۆشی ‌و خەڵكەكەشی سودێكی ئەوتۆی لێ نەدیوە‌ و هەمیشە ئەمە وای كردووە، چەقی ململانێ سیاسیەكان لە سلێمانی چڕ بێتەوە ‌و تەنانەت ئەم ململانێیانە زۆر جاریش گەیشتۆتە شەری چەكدار ‌و بەگژاچوونەوە‌و سوتان‌و تێك دان. لەساڵی 2017دا، لە سلێمانی هاوپەیمانیەك ‌و بزوتنەوەیەكی نوێ دروست بوو، ئەوە ئێستاش لەسەرەتای ساڵی 2018دا، نوسینگەی رەوتی حیكمەی نیشتمانی كرایەوە، بەو مانایەی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، لقێكی لە سلێمانی ئەبێ‌ و بەمەش ئەو رەوتە لە شاری سلێمانی ئەندامی كوردی ئەبێت، ئەمەش تەشبیە نەبێ لەدوای حیزبی بەعسەوە، یەكەم حیزب، یان رەوتە ئەندامی لە كورد‌و لە كوردستان هەبێ، ئەمەش داهێنانێكی ترە، بەرۆكی سلێمانی دەگرێت.
لەڕاستیدا ئەمە جێی سەرنجە، لەو هەموو شارەی كوردستاندا، دهۆك‌و هەولێر‌و هەڵەبجە، تەنها لەنێو شاری سلێمانی ئەم هەموو رەوت‌و بزوتنەوە‌و هاوپەیمانی‌و حیزبە دروست دەبێ، وەك ئەوەیە شاری تری تیا نەبێ لەم كوردستانەدا سلێمانی نەبێ، ئەوە وتمان ئەو بەرێزانەی تر كە بزوتنەوە‌و هاوپەیمانیەكانی تریان دروست كردوە، كوردن‌و لە سلێمانی نیشتەجێن، یان خەڵكی سلێمانین، خۆ برایانی رەوتی حیكمەی نیشتمانی كوردیش نین ‌و خەڵكی سلێمانیش نین، ئەی خێرە ئەمەش لە سلێمانی. ئەێ جارێك بۆ چاوەزاریش بێ بچنە هەولێر.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*