كامیل ستۆچی پۆڵەندی دووەم سەركەوتنی لە پاڵەوانێتی جیهانی خۆهەڵدان لەسەر بەفر تۆماركرد ئەمەش وای ئەوەی قۆناغی ئەڵمانیای بردەوە.
دوای 4 رۆژ لەسەركەوتنەكەی لە قۆناغی نەمسا كامیل ستۆچ لە ئەڵمانیا ركابەری بۆ بردنەوەی قۆناغێكی تری پاڵەوانێتی جیهان كرد.
لەیەكەم هەوڵی دا ستۆچ توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت كە ماوەی 139 مەتر خۆی هەڵدا بەمەش 138 خاڵ و نیوی بەدەستهێنا.
لە دووەم هەوڵیشی 144 مەتر خۆی هەڵدا بەمەش بە هەردوو هەوڵەكەی 281 خاڵی كۆكردەوەو پێش هالڤۆر ئیگنەری نەرویژی كەوت كە 277 خاڵی كۆكردەوە.
40 جار بینراوە