سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی د.جوان ئیحسان دەکات

قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی د.جوان ئیحسان دەکات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم پەیامێک ئاڕاستەی د.جوان ئیحسان دەکات و دەڵێت،” جەنابت نموونەیەکی جوانی پەرلەمانتاری و دیپلۆماسییەتت نیشانداوە و لە ھەر کوێیەک بوویت رێزی یار و نەیارت بەدەست ھێناوە”.

دەقی پەیامەکە..

ھە‌ڤاڵ و ھاوڕێی بە‌ڕێزم د. جوان ئیحسان

‏‎ لە‌ماوە‌ی كاركردنتان وە‌ك سە‌رۆكی فراكسیۆنی یە‌كێتی لە‌ ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عیراق، ئە‌زموونێكی نایابتان پێشكە‌ش كرد.

روونە کە چ رۆڵێكی گرنگتان بینیوە‌ لە‌ڕاگرتنی ھاوسە‌نگی و چۆنییە‌تی مامە‌ڵە‌كردن لە‌گە‌ڵ پرسە‌ چارە‌نووسسازەکان و بە‌رگریكردن لە‌ مافە‌كانی کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان لە‌ بە‌غدا.

‏‎ جەنابت نموونەیەکی جوانی پە‌رلە‌‌مانتاری و دیپلۆماسییە‌تت نیشانداوە و لە هەر کوێیەک بوویت رێزی یار و نەیارت بەدەست هێناوە. دڵنیام چۆن لە رابردوودا وە‌ك سە‌رۆكی فراكسیۆنی یە‌كێتی سەرکەوتوو بوویت، لە داهاتووشدا هەر سەرکەوتوو دەبیت و لە ھەر پلە و پۆستێکدا بیت بۆ خزمەت و چاکەی گشتی بەکاریدەھێنیت.

لەگەڵ رێزی بێپایانم

برات قوباد تاڵە‌بانی

 173 جار بینراوە