سەرەکی » ئاراستە » سەرهەڵدان و پووکانەوەی کۆمۆنیزم لە فەرەنسا

سەرهەڵدان و پووکانەوەی کۆمۆنیزم لە فەرەنسا

جولیان میچی

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

2-2 کۆتایی

کاری کانەکان، کرێکاری تواندنەوەی کانزا، کرێکاری کێڵگە
خەبات بۆ ڕزگارکردنی زەحمەتکێشان هاوڕێ لەگەڵ داوای سەندیکایی، فێمینستی یان دژە کۆڵۆنیال بوو. منداڵانی کۆچبەران و چین و توێژی کۆمەڵ لە حزبی کۆمۆنیزمی فەرەنسادا (PCF)، هۆکاریک بوون بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی سەرمایەداری و سەرچاوەیەک بۆ دەستەبەرکردنی ئازادییەکانی تاک، بە پێچەوانەی بارودۆخی ژێردەستەیی کە لە کۆمەڵگادا هەیانبوو. مارتا درۆمۆ تاکە ژنێک بوو لە ساڵی (1936)، بەشداریی لە ڕێکەوتننامەی ماتینیۆن کرد. مارتا لە خێزانێکی هەژاری باکوور و لە تەمەنی (9) ساڵی وازی لە خوێندن هێنابوو و وەک خزمەتکار کاری دەکرد و پاشان چووبووە کارگەی چنین و لەگەڵ نەخوێندەواربوونیشی، سەرپەرشتی چەندین بایکۆتکردنی کردبوو. مارتا لە ساڵی (1932)، پاش ڕۆیشتنی بۆ قوتابخانەی لینینستی ئینتەرناشناڵی مۆسکۆ، چوە ناو کادیرانی سەرکردایەتیکردنی حزبی کۆمۆنیزمی فەرەنساوە. جەختکردنەوە لەم خاڵە زۆر گرنگە کە بە پێچەوانەی ڕوانگەی باو واقیعێک لە کۆمۆنیزمی فەڕەنسیدا هەبوو، کە کۆمۆنیزمی دەهێنایە ئاست کارنامە یان دەسەڵاتگەراییەوە.

حزبێکی جەماوەری
حزبی کۆمۆنیزمی فەرەنسا لە سییەکان، حزبێکی جەماوەری زۆر بەهێز بوو. لە ئازادییەوە (مەبەست دوای داگیرکردنی فەرەنسایە لە لایەن سوپای نازییەوە) تا حەفتاکان، فەزای سیاسی چەپی فەرەنسای داگرت و لە کۆماری پێنجەم (1\4)ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. پشتگیری چالاکانەی لە (بەرەی جەماوەریی) لە ساڵی (1936) و بەشداریکردنی لە ئازادکردنی وڵات لە داگیرکاریی، دەستکەوتی کۆمەڵایەتی وەک مۆڵەتی بە مووچە، بیمەی کۆمەڵایەتی لە سەردەمی ئامبروئاز کروییزات و گەشەکردنی خزمەتگوزاری حکومەت لە کاتی مۆریستورز و کەمبوونەوەی سەعاتی کار هەبوو. (هەڕەشە)ی کۆمۆنیزم لە وڵاتانی سەرمایەداری سەریکێشا ڕیفۆرم کە بە درێژایی (سەدەی بیستەم) چارەنووسی چینی کرێکاری باش کرد. دوای شەڕی دووەمی جیهان و ناوبانگی (حکومەتی پشتیوانیکەر) تەنانەت لە ڕوانگەی موحافیزکارانیشەوە بە هۆکارێک بۆ دوور کەوتنەوە لە سەرهەڵدانی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی دەبینرێت.

مارسڵ پاوڵ
کۆمۆنیزمەکان لە فەرەنسا چالاکوانانی جەماوەریی وەک مارسڵ پاوڵ، وەزیری بەرهەمهێنانی پیشەسازی گەیاندە بەرزترین پۆستی حکومەت کە تا ئەوکاتە تایبەت بوو بە دەستەبژێرانی ئابووری و کەلتوور. مارسڵ لە تەمەنی (13) ساڵی پیش چوونی بۆ ناو هێزی دەریایی، کرێکاری کێڵگە و لە هێزی دەریایی کارەباچی بووە. لە وێستگەی کارەبای سەن ئاوان لە باکووری پاریس کاری کردوە و یەکێک بووە لە سەرۆکە پلە یەکەکانی سەندیکایی. لە سەردەمی بەرگری، ڕەوانەی کەمپی بوخنوالد کراوە و لەوێ کۆمیتەیەکی بۆ داکۆکیکردن لە بەرژەوەندی زیندانیانی فەڕەنسی دامەزراندوە کە مارسڵ داسۆی کارمەندی پیشەسازییەکان سوودمەند بووە لێی. دوای (ئازادی)، بەرپرسی بە نەتەوەییکردنی کارەبا و گاز بووە و بەشداری کردووە لە شێوەدان بە دامەزراوەی حکومەتی فەرەنسا وەک مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی بە دامەزاندنی سیستمێکی دیاریکراوی زۆر پێشکەوتوو.

هاتنەناوەوەی هونەرمەندان و رووناکبیرانی فەرەنسا
بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی فەرەنسا بە پشتگیری لایەنگرانی لە پێگەی جەماوەریی و بە یەکێتیی لەگەڵ ڕووناکبیران، بیرمەندان و هونەرمەندان (لوییس ئاراگۆن، فرێدریک ژۆلیۆ کووری، پابلۆ بیکاسۆ…) بووەتە دامەزراوەیەکی بێ پێشینە و ڕێسای گەمەی سیاسی هەڵگێڕاوەتەوە. حزب بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، ڕێوشوێنی خوێندن و بەرەوپێشبردنی تاکی گرتوەتەبەر. سەرکردە سێ لایەنەکانی حزب، تورز کانچی، بنوئا فرانشۆنی توێنەرەوەی کانزا و ژاک دی کلۆی دروستکەری شیرینی، لە نیوەی بیستەکان تا شەستەکان چەندین بەرپرسیارێتیان لە حزبدا هەبووە، کە سیمبولی شوناسی جەماوەری دەمڕاستی حزب بوون.

ئەوان بە لۆژیک لە بارودۆخی کرێکاری دوور کەوتنەوە و زۆر زوو بوون بە کادیری حزب و (شۆڕشگێڕ پیشە). پێگەی جەماوەرییان لە ناو دەستەبژێران هەبوو. خولی پەروەردەی کادیرانیان بینی. زۆر جار کرێکارە کەم شارەزاکان، کۆچبەران و ژنان دەکەوتنە پەراوێزەوە. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، ئەوانەی لە حزبی دیکەدا هیچ جێگەیەکیان نەبوو، دەیانتوانی بەکارەکەیان لە فەزای گشتیدا جێگایەک بدۆزنەوە. بەم شێوەیە، حزبی کۆمۆنیزمی فەرەنسا ئەو تایبەتمەندییەی هەبوو کە تا کۆتایی سەدەی بیستەم، بەو ماوە زۆرە، لە فەزایەکی سیاسی تەواو پیاوانە، زۆرترین ژمارەی ئەندامی ژنی هەبوو. سەرەڕای موحافزەکاری ئەخلاقی کە حزب لە سییەکان پیشانیدا، ئەم دەرفەتەی ڕەخساند کە جۆرێک فێمینیزمی تێدا پەروەردە بێت کە چالاکی لایەنگرەکانی هەژموونی پیاوسالارییان نەهێشت.

ئازادیی ژنان
کەوایە، حزبی کۆمۆنیزمی فەرەنسا تەنیا ئیشی لە سەر ئەنجومەنەکانی هەڵبژاردنی فەرەنسا نەکرد، بەڵکو داوای (ئازادی) کارەکتەری سەرەکی بە ژنانکردنی ئەم ئەنجومەنانە بوو. مامۆستا ئۆدێت ڕوی کە لە ساڵی (1941) بە نهێنی هاتە ناو حزبەوە و لەگەڵ هاوسەرەکەی (کە لە زیندانێکی ئەڵمانیادا گیانی سپارد) ئەندامی بزووتنەوەی بەرەنگاریی بوو، لە ئازاری (1945) لە شاری سابل – دولون بۆ سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرا. لە تشرینی یەکەمی ساڵی (1945)، لە (33) نوێنەرانی ئەنجومەنی کۆمۆنیزم (17)یان ژن بوون. لە ساڵی (1956)، (19) ژن لە ئەنجومەن بوون کە (15)یان کۆمۆنیزم بوون. هەروەها ئۆژینی دوورنوئا، پەرستار و ئەندامی پێشووی بزوووتنەوەی بەرەنگاری دوورخراوەیەک بوو (کە مێردەکەی لە کەمپی ماتهاوزن مرد) لە شاری سن – ئی – ئۆئاز هەڵبژێردرا.

حزبی کۆمۆنیزمی فەرەنسا هۆکارێکی بەهێز بوو بۆ ئازادی تاک کە ژنان و پیاوان لایەنگری بوون و بەو هۆیەوە دەیانتوانی لە شارەکان و شوێنی کاری خۆیان، بەگژ دەستەبژێرانی خۆشگوزەرانی پیاوسالاردا بچنەوە.

زاڵبوونی ستالینیزم
بەڵام حزب دەرفەتێکی کەمی بۆ دەربڕینی دژایەتی دەهێشتەوە و بە ناوی پاراستنی یەکڕیزیی، ڕێگای بە هیچ جۆرە ناکۆکیەکی ناوخۆیی نەدەدا. هەموو (بابەتەکان)ی حزبێکی ستالینیزە بوو، تۆرز و پابەندبوانی یەکلاییان دەکردەوە و تا سەرەتای شەستەکان، ڕکابەرەکان دوور دەخرانەوە. لە ساڵی (1961)، لۆران کازانۆڤا، بەرپرسی پەیوەندییەکان بە ڕۆشنبیران و مارسڵ سرۆن، سکرتێری ڕێکخراوێکی تۆمەتبارکراو بە (چالاکی ئاژاوەگیڕانە)، لە پۆستی بەڕێوبەریی لادران و پلەشیان لە حزبدا دابەزێنرا. هەر دووکیان لە ساڵی (1952) بە شێوەیەکی توندوتیژ بەدرێژایی شەڕ، بەشدارییان بۆ لە سەرکار لابردنی شارلز تیۆن و ئەندرێ مارتی، دوو بەڕێوەبەری میژوویی و بەرپرسی حزب کرد.

کۆمۆنیزم لەوکاتەدا دەیتوانی ئەڵتەرناتیڤی دەستەگەرایی (سکتاریزم)یش بێت کە فاکتەری هاوکاری لە کارگەکان و ئامرازی خەبات بوو دژی دەسەڵاتی خاوەنکارەکان و بێبەشکردنی سیاسی چین و توێژەکانی کۆمەڵ. ئەم دووفاقییە ناکۆکی ناو بارودۆخی کۆمۆنیزمەکان لە وڵاتانی سەرمایەداری و ئەوەی لە روسیا دەگوزەرا زۆر کرد و بە دوایدا لە دیموکراسی جەماوەرییدا بوو کە لە کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی هاتەکایەوە. سەندیکالیستەکان لە سەر ئەم بنەمایە بە ئامانجی دروستکردنی دژە دەسەڵاتی کرێکاری لە کارگەکان پەیوەندییان بە حزبی کۆمۆنیزمەوە کرد، لە کاتێکدا سەندیکاکان هەماندەم لە سۆڤێت ئامڕازگەلێکبوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کرێکاران لە ڕووی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.

کۆمۆنیزمی نێونەتەوەیی
(کۆمۆنیزمی نێونەتەوەیی) (IC)، خێرا بووە ئامرازی پاوانکاریی خزمەتکردنی دیپلۆماتی یەکێتیی سۆڤێتی جاران. تەنانەت دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم نێونەتەوەییە لە ساڵی (1943)، حزبی کۆمۆنیزمی فەرەنسا بە پێچەوانەی هاوتا ئیتالییەکەی، یەکێک لە پابەندترین پاڵپشتییەکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی نێونەتەوەیی لە مۆسکۆ بوو. لە واقیعدا، حزبی کۆمۆنیزمی ئیتالیا، کە حزبێکی گەورەی دیکەی کۆمۆنیزمی بوو لە ئەوروپای خۆرئاوا، لە ساڵی (1956) داکۆکی لە تیۆری جۆراوجۆری مۆدێلی نەتەوەیی کۆمۆنیزم کرد. هەر چەند حزبی کۆمۆنیزمی فەرەنسا لە ساڵی (1968)، دەستێوەردانی هێزەکانی پەیمانی وارشۆی لە چیکۆسلۆڤاکیا ئیدانە کرد و لە دەیەی دواتر لە میتۆدی یەکێتیی سۆڤێت دوور کەوتەوە، هاوکات ڕووی لە سیاسەتی (هاوپەیمانی چەپ) کرد و بووە هاوشانی حزبی سۆسیالیست PS)). جۆرج مارشە، کرێکاری پێشووی تواندنەوەی کانزا و سکرتێری گشتی حزب لە (1972 تا 1994)، لە ساڵی (1979) هاوکێشەی (پلانی هاوسەنگی گشتی ئەرێنی) وڵاتانی سۆسیالیستیی خستە ناو بەرنامەی پەسند کراوی کۆنگرەی (23)وە. بەرپرسانی کۆمۆنیزمی فەرەنسا تا هەڵوەشانەوەی سۆڤێت لە ساڵی (1991)، داکۆکییان لە نایابی سیستمی سۆسیالیستی دەکرد.

هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤێت
بە هۆی هەڵوەشانەوەی سۆڤێت و پەلاماری نیۆلیبراڵەکان و دەسەڵات بەدەستەوەگرتنی حزبی سۆسیالیست، دەسەڵاتی جەماوەریی حزبی کۆمۆنیزم بە ئاستێکی زۆر کەم ببووەوە. حزبی کۆمۆنیزمی فەرەنسا بە بەشداریکردن لە دەسەڵات لە ساڵی (1983)، ناچار بوو ڕادەستی سیاسەتەکانی نیۆلیبراڵ بێت، کە دەیگوت دەیەوێت بەگژیاندا بچێتەوە. ئەم ئاڵۆزییە، کە لە ڕوانگەی هەڵبژاردنەوە تێچوونی زۆر بوو، بە بەشداریکردنی حزب لە حکوومەتی لیۆنێڵ جۆسپین (PS)، لە نێوان ساڵەکانی (1997 و 2002)، بەردەوام بوو، هاوکات لە ناوچوونی گروپی کرێکاری حزبی لاواز کرد، کە نەیدەتوانی چیدی دەرگاکانی خۆی بە ڕووی کەسایەتییە جەماوەرییە نوێیەکانی وەک کرێکارانی منداڵی کۆچبەرانی ئەفریقای باکوور، ئەو ژنانەی لە ماڵان کاریان دەکرد بکاتەوە، بە پێچەوانەوە نێوەندگیریکردنی ئامادەسازییەکە لاواز نەبوو. ئەوکارە بەو ئاستەبوو کە بە درێژایی ساڵەکانی (1990 تا 2000)، سەرکردایەتی حزبی کۆمۆمیستی فەرەنسا وازی لە مەسەلەی نوێنەرایەتیکردنی چینایەتی هێنا و بە تایبەت هەوڵیدا گوتاری خۆی لەگەڵ چاوەڕوانیی چینە مام ناوەندەکان بێنێتەوە. لە بواری کەمبوونەوەی بەردەوامی چالاکی لایەنگران، هەڵبژێردراوان و هاوکارانیان و زیاتر تیشکخستنە سەر ڕۆڵی دووبارەی بەرهەمهێنانەوە، دەزگای حزبی کۆمۆنیزمی فەرەنسایان دۆزییەوە و پرۆفیشناڵی بەڵێندانی کۆمۆنیزمییان بە دوورکەوتنەوە لە چالاکی سەندیکایی، بەرەو ناوچە ناوخۆییەکان کشاند.

100 ساڵ خەبات
هەرچەندە حزبی کۆمۆنیزمی فەرەنسا، (100) ساڵ دوای دامەزراندنی، بووەتە حزبێکی گچکەی هەڵبژاردن، بەڵام پێگەی لایەنگرانی خۆی پاراستووە (نزیکەی 50 هەزار ئەندام ئابوونەی ئەندامێتی دەدەن) و هێشتا خاوەن (50) سەرۆکی شارەوانییە. دووبارە هەڵبژاردنەوەی عزەدین تایبی، لە ساڵی (2020) بۆ سەرۆکی شارەوانی ستن، کە دانیشتوانەکەی (40) هەزار کەسە لە باکووری پاریس دەری دەخات، دەکرێت کۆمۆنیزمی جەماوەریی لە فەزای کۆمەڵگادا زیندوو بکرێتەوە. ئەم چالاکوانە دژە نەژادپەرستە کە کوڕی کرێکارێک و کۆچبەرێکی جەزائیرییە و لە تەمەنی (17) ساڵییەوە لە گەڕەکەکەیان پێگەی جەماوەریی هەیە.

هەڵبەتە، گۆڕانی شێوەی ژیانی چین و توێژەکانی کۆمەڵ، وەرگرتنی پۆستی باڵاو دەوڵەمەندبوونیان، لە حزبی کۆمۆنیزم دوور کەوتنەوە و بە گشتیتر، وەک لایەنگر مانەوە، بەڵام ئەم چینانە لە ناو ناچن و هەمیشە لە گۆڕاندان، کە لە پاییزی ساڵی (2018) بە هاندانی (هێلەک زەردەکان) دەبینرێت.

بەرزبوونەوەی ئاستی بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان و سەر هەڵدانی دەنگی ڕاستڕەوە توندەکان دەرخەری قەیرانێکە لە دیموکراسی لە سەر بنەمای نوێنەرایەتیی کە تێیدا مەودای نێوان بەڕێوەبەرانی نوخبە و خەڵکی زەحمەتکێش بە شێوەیەکی تێبینی کراو زیاتر بووە. لەم مانایەدا، بەم جۆرە بەرنامەی کۆمۆنیزمی ئەجێندای ڕۆژە.

سەرچاوە: لوموند دیپلماتیک، دیسامبر2020

 111 جار بینراوە