سەرەکی » ئابووری » عیراق دەیەوێت پشكی نەوت لە ئۆپیك پڵەس بەدەستبهێنێتەوە

عیراق دەیەوێت پشكی نەوت لە ئۆپیك پڵەس بەدەستبهێنێتەوە

بەهادین نوری ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: عیراق هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی پشكی خۆی لە هەناردەی نەوت لە ئۆپیك پڵەسدا بەدەستبهێنێتەوە، بەو پێیەی ئابووریی عیراق بەهۆی ئەو دۆخە دراییە خراپەی تێیكەوتووە ناتوانێت بەبێ‌ زیادكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەست بە گەشەكردن بكاتەوە.

وتیشی: «عیراق دەیەوێت لەئاستی هەناردەكردنی نەوتدا بۆ ئەو پێگەیە بگەڕێتەوە كە لەپێش جەنگی كوێت و ساڵی 1991دا هەیبووە پێش ئەوەی دواتر وڵاتانی تری كەنداو بڕی كەمبۆوەی هەناردەی نەوتی عیراق پڕ بكەنەوە.

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی عیراق لەكاتێكدایە،عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ ئەوەی ئاشكراكردووە، رێكەوتنی ئۆپیك پڵەس سوودی بە عیراق گەیاندوە و ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەرێمی كوردستان ئێستا رۆژانە 430 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەكات و كۆمپانیاكەشیان توانای ئەوەی هەیە تەواوی ئەو بەرهەمی نەوتە بە مەبەستی هەناردەكردن لەخۆی بگرێت.

 110 جار بینراوە