سەرەکی » وەرزش » نادال ریكۆردێكی ناوازە تۆمار دەکات

نادال ریكۆردێكی ناوازە تۆمار دەکات

رافا نەداڵی ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی بە پارێزگاری كردن لە پلەی دووەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی ریكۆردێكی ناوازەی نووسییەوە كە بووە یەكەم یاریزان لە مێژوودا 800 هەفتە لەسەریەك لەنێو ریزبەندی باشترین 10 یاریزاندا بێت كە دەكاتە 15 ساڵ.

نادال لەماوەی رابردوو بەدیاری كراوی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ریكۆردی جیمی كۆنۆرزی شكاند كە 789 هەفتە لەسەریەك لە نێو ریزبەندی باشترین 10 یاریزاندابووە.

نادال بۆ یەكەم جار مانگی نیسانی 2005 چووەتە نێو ریزبەندی باشترین 10 یاریزان، ئەمەش ماوەیەكی كەم پێش بردنەوەی یەكەم نازناوی رۆلان گارۆس.

سەرەڕای ئەوەی ریكۆردەش ناداڵی 34 پێویستی بەدوو ساڵ و شەش مانگی تر هەیە بۆ ئەوەی ریكۆردی رۆجێر فێدرەر بشكێنێت كە 931 هەفتە لەنێو ریزبەندی باشترین 10 یاریزان دابووە، بۆ شكاندنی ئەم ریكۆردەش ناداڵ پێویستی بەوە هەیە نزیكەی سێ ساڵی تر لەنێو ریزبەندی باشترین 10 یاریزاندا بێت و فێدرەریش لەنێو ریزبەندیەكە بچێتە دەرەوە.

 108 جار بینراوە